ڕۆژانە چەند گوێز پێویستە بخورێت
گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییەکان، ئۆمێگا سێ، خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە گوێز هۆکارە بۆ دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش، هەروەها تووشبوون بە جەڵتەی دڵکەمدەکاتەوە و بەرگری دژی نەخۆشی شەکرە دروستدەکات، جگە لەوانەش دەوڵەمەندە بە کانزا و پرۆتینەکان کە بۆ بەهێزکردن و دروستبوونی ماسولکەکان گرنگن.
باشتروایە ڕۆژانە نزیکەی نیو کوپ گوێز بخورێت بۆ ئەوەی لە سودەکانی بێ بەش نەبیت