بۆ پەیوەندی 0533340388

کەمی ئەم ڤیتامینانە کاریگەری لەسەر خراپبوونی خەو هەیە!
2023/07/26 - 03:41 | 862 جار بینراوە

باشترین ڤیتامینەکان بۆ باشترکردنی خەو

کەمی خۆراکی تەندروست دەتوانێت کاریگەری لەسەر خراپبوونی کاتی خەوهەبێت.

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی کە خۆراک و خەوتنی پێویستت نییە، نیگەران مەبە، چونکە هەندێک ڤیتامین هەیە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات خەوێکی باشترت هەبێت.

نەبوونی خۆراکی دروست دەتوانێت کاریگەری لەسەر خراپبوونی خەو هەبێت، بۆیە پێویستە قەرەبووی کەمی هەندێک ڤیتامین بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمخەوی.

لە خوارەوە چوار ڤیتامینی گرنگ باسدەکەین کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی خەوێکی باشت هەبێت:

 

ڤیتامین E: ئەگەر جەستەت ڕێژەیەکی پێویستی ڤیتامین E ی تێدابێت، ئەوا هەست بە خەوێکی باشتر دەکەیت، تۆوی گوڵەبەڕۆژە و بادەم و برۆکلی ئەم ڤیتامینە دابین دەکەن.

ڤیتامین D: کەمی ڤیتامین D کاریگەری لەسەر تێکچونی خەو زیاد دەکات، خواردنی خۆراکی وەک هێلکە و ماسی و قارچک دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە چارەسەری ئەم کێشەیەدا.

ڤیتامین C: ئەوانەی ڕێژەی ڤیتامین سییان کەمە تووشی کێشەی خەو دەبن، بۆ وەرگرتنی ڤیتامین سی باشترە میوەی لیمۆ، کیوی، پرتەقاڵ بخۆن.

ڤیتامین B: یارمەتی ڕێکخستنی میلاتۆنین دەدات لە لەشدا، کە کاریگەرە بۆ خەوتنێکی باش، گۆشت و میوە و سەوزە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 410,555     ژمارەی میوان 25