بۆ پەیوەندی 0533340388

هەوکردنی گورچیلە
2025/12/17 - 12:28 | 26 جار بینراوە

هەوکردنی گورچیلە
جۆرێکە لە هەوکردنی بۆری میز (UTI) کە لە میزڵدان یان میزەڕۆ دەست پێدەکات و دواتر بڵاودەبێتەوە بۆ یەک یان هەردوو گورچیلەکە.

بەزۆری بەهۆی بەکتریاکانەوە دروست دەبێت، زۆربەی کات بەهۆی بەکتریای E.coli.
نیشانەکانی لەوانەیە بریتی بن لە (تا، لەرز، ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت یان لاتەنیشت، سکچوون، ڕشانەوە، زۆر میزکردن، ئازار یان سووتانەوە لە کاتی میزکردندا، هەروەها میزی هەوری یان خوێناوی).

هەوکردنی گورچیلە حاڵەتێکی مەترسیدارە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بەزۆری بە دەرمانی دژە زیندەیی 
چارەسەر دەکرێت.

ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی تێکچوونی گورچیلە یان بڵاوبوونەوەی هەوکردنەکە بە ناوخوێندا.



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 776,833     ژمارەی میوان 432