بۆ پەیوەندی 0533340388

جەڵدەی دڵ
2025/11/05 - 09:21 | 21 جار بینراوە

جەڵدەی دڵ

جەڵدەی دڵ، بریتییە لە داخرانی ئەو لولە خوێنانەی خوێن بۆ دڵ دەبەن، دەبێتە ھۆی نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ کە زۆربەی جار ھۆکارەکەی مەیينی خوێنە، نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەو بەشەی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروستدەکات.

 

نیشانەکانی جەڵدەی دڵ چیین؟؟

١. ئازاری سنگ: کە ئازەرەکە ھەستپێدەکرێت وەک گوشین یان پاڵەپەستۆ خستنەسەر سینگ، و ئازارەکە دەگوازرێتەوە بۆ شانی چەپ وپشت شان.

٢. ھەناسەتەنگی.

٣. ھەستکردن بە لاوازی یان پێش چاو تاریکبوون.

٤. دڵ تێکەڵھاتن،ڕشانەوە.

٥. سەرسوڕان (گێژبوون).

٦. ئارەقکردنەوە.

 

هەندێک هۆکار هەن کە ئەگەری ڕوودانی جەڵدەی دڵ زیاد دەکات، ئەوانیش؛

١. بەرزەپەستانی خوێن واتە زەخت.

٢. زۆری ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

٣. زۆری ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

٤. قەڵەوی.

٥. جگەرەکێشان.

٦ تەمەن: بە زیادبوونی تەمەن ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵیش زیاد دەکات.

٧. قەلەقی.

٨. وەرزش نەکردن.

 

چی بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ڕوودانی جەڵدەی دڵ:

١. گەر نەخۆشی شەکرەت ھەیە، شەکرەکەت کۆنتڕۆڵ بکە.

٢. گەر قەلەقی ھەوڵبدە کەمیبکەیەوە.

٣. ڕێکخستنی کێشی لەش.

٤. گەر بەرزەفشاری خوێنت ھەیە، کۆنتڕۆڵی بکە.

٥. خواردنی خواردنە تەندروستەکان و دوورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا.

٦.نەکێشانی جگەرە.

٧. وەرزش کردن.

 

چۆن دیاری دەکرێت کە کەسێک جەڵدە لە دڵی دراوە؟

جەڵتەی دڵ دیاریدەکرێت لەڕێی تەختیتی دڵ ECG و پشکنینی خوێنەوە، کە پشکنین دەکرێت بۆ پڕۆتینی دیاریکراو لەکاتی بەرکەوتنی زەبر بە دڵ دەردەدرێت وەک ترۆپۆنین.

 

چارەسەرەکانی جەڵدەی دڵ :

١- سەرەتا پێویستە لە کاتی بوونی ئەم نیشانانە بە زووترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

 

٢- لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا بەکارھێنانی دەرمان بۆ خێرا کۆنتڕۆڵکردنی و نەھێشتنی ڕوودانی جەڵدەکە و جێگیرکردنی بارودۆخی تەندروستی نەخۆش کاتێ جەڵدەکە ڕویدابێت، لەوانە:

١- دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئازار

٢- دەرمانی دژە مەیینی خوێن

٣-دەرمان دژی بەرزی پەستانی خوێن

ئەم دەرمانانە بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکان و کۆنترۆڵکردنیانە

دواتر

 

٤-ئەنجامدانی قەستەرە و باڵۆن ئەگەر پێویستی کرد.

٥- لە ھەندێ حاڵەتدا ئەم لولەی خوێنانە بە قەستەرە و باڵۆن نابنەوە لەوکاتەدا پێویستە ئەم لولە خوێنانە بگۆڕدرێن.



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 681,458     ژمارەی میوان 230