چۆن خۆمان بپارێزین لە چەوری جگەرو چارەسەر چییە؟
باشترین ڕێگە بۆ خۆپارێزی و چارەسەرکردنی:
١. دابەزاندنی کێش و وەرزش کردن(بەتایبەت بە پێ ڕێکردن و مەلە کردن).
٢.کەمکردنەوە و تەرککردنی شیرینی و چەوری بەتایبەت چەوری ئاژەڵی.
٣.دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوەی کحول.
٤.سەردانی کردنی پزیشک وچاودێری کردنی چارەخواز لەلایەن پزیشکەوە،وە هەندێکجار لەوەیە پێویست بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بکرێت بۆ تواندنەوەی چەورییەکە و چالاک کردنەوەی ئیشی جگەر.
دکتۆر هێمن مەحمود/پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی