بۆ پەیوەندی 0533340388

هۆکاری خۆڵەمێشی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا چییە؟
2023/07/27 - 02:22 | 1563 جار بینراوە

ئەگەر گەنجیت و سەرنجت داوە مووی سپی لەقژتدا دەرکەوتووە، نیگەران مەبە!

 10%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار تەمەنی 30 ساڵەوەیە لە تەمەنی گەنجیدا قژیان خۆڵەمێشی دەبێت، بینینی قژی سپی لە تەمەنێکی بچووکدا ڕەنگە متمانە بەخۆبوون کەم بکاتەوە و هەست بە پیری بکەیت، بەڵام ئەم کێشەیە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. قژی سپی لە تەمەنی گەنجیدا 5 هۆکاری سەرەکی هەیە کە پەیوەندییان بە جینات و هۆکارە ژینگەییەکان و کەمی هەندێک ڤیتامینەوە هەیە، ئەگەر دەتەوێت هۆکاری خۆڵەمێشی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا بزانیت، ئەو زانیاریانەی لەم بابەتەدا هەیە دەتوانن سوودت پێبگەیەنن.

 

1- جینات: هۆکاری سەرەکی خۆڵەمێشی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا

جیناتی ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی گەنجیدا تووشی قژی سپی دەبن، جینی IRF4 لەخۆدەگرێت، ئەم جینە کاریگەرترین هۆکارە بۆ خۆڵەمێشی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا، کە لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە. TYR بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی میلانینی قژ و هەر تێکچوونێک لەم جینەدا هۆکاری سپی بوونی قژە لە تەمەنی هەرزەکاری و گەنجیدا، جینی IRF4 چالاکیی جینی TYR تێکدەدات.

جیناتی مرۆڤ ناتوانرێت بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت قژی خۆڵەمێشی دوابخەرێت بە خواردنی ڤیتامین B12، ڤیتامین B12 ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و ڕێگری دەکات لە خۆڵەمێشی بوونی قژ بەهۆی بۆماوەییەوە، جگە لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان و گۆشتی مانگا و بەرخ و ماسی، دەتوانرێت تەواوکەری خۆراک بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی ڤیتامین B12.

 

2- هۆکاری خۆڵەمێشی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا چییە؟ فشار و دڵەڕاوکێ

فشاری دەروونی خانە بنەڕەتییەکانی قژ لاواز دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و شکان و خۆڵەمێشی بوونی لە تەمەنی هەرزەکاریدا.

 

3- تێکچوونی غودەی دەرەقی: هۆکاری خۆڵەمێشی بوونی قژ لە تەمەنی هەرزەکاری و گەنجیدا

گرنگ نییە ڕژێنی غودەی دەرەقی زۆر چالاک بێت یان کەم چالاک بێت، بە گشتی هەر تێکچوونێک لە ڕژێنی غودەی دەرەقیدا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی مووی سپی لە تەمەنی گەنجیدا، تێکچوونی غودەی دەرەقی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کارکردنی میلانین هەیە و دەبێتە هۆی سپیبوونی قژ لە تەمەنی هەرزەکاریدا.

بۆ چارەسەری غودەی دەرەقی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت زۆر چالاکە یان کەم چالاک، پاشان بەپێی ڕەچەتەی پزیشک پێویستە دەرمان بەکاربێنیت.

 

4- کەمخوێنی و کەمی ئاسن؛ دوو لە هۆکارەکانی خۆڵەمێشی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا

کەمخوێنی و کەمی ئاسن بە یەکێک لە هۆکارەکانی خۆڵەمێشی بوونی قژ لە گەنجیدا دادەنرێت، لە حاڵەتی کەمی ئاسن و کەمخوێنیدا، خڕۆکە سوورەکانی خوێن ناتوانن ماددە خۆراکیەکان بگەیەننە پێستی سەر و هۆکارن بۆ لاوازبوونی میلانین، ڕەنگ دروست نابێت و قژ لاواز دەبێت.

ماندوێتی، بێهێزی بەردەوام، ناڕێکی لێدانی دڵ گرنگترین نیشانەکانی کەمخوێنی و کەمی ئاسنن، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەرەتا دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی کەمخوێنی و کەمی ئاسن بە ئەنجامدانی پشکنین، پاشان ئەو دەرمانانە بخۆ کە پزیشک بۆی داناویت، بێگومان بە زیادکردنی جگەری مەڕ و گۆشتی سور و سپێناخ و مریشک و ماسی بۆ ژەمە خۆراکیەکانت جەستە ئاسنی زیاتر وەردەگرێت.

 

5- کەمی کام ڤیتامین هۆکارە بۆ سپی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا؟

بوونی هەندێک ڤیتامین وەک B6, B12, E و D تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات و کارکردنی میلانین باشتر دەکات، بۆیە کەمی ڤیتامینە پێویستەکان لە جەستەدا دەبێتە هۆی خۆڵەمێشی بوونی پێشوەختەی قژ بەهۆی تێکچونی چالاکیەکانی میلانین.

 

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,184     ژمارەی میوان 165