بۆ پەیوەندی 0533340388

ئایا تۆ ئەم هەڵە باوانە ئەنجام دەدەیت لەکاتی خۆشوشتن؟
2025/06/16 - 12:16 | 86 جار بینراوە

ئایا تۆ ئەم هەڵە باوانە ئەنجام دەدەیت لەکاتی خۆشوشتن؟

-زۆر خۆشوشتن کە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی سەر ڕووی جەستەمان و هەروەها وشکببونەوەی پێست .

- بەکارهێنانی سابوونی هەڵە، ڕەنگە ببێتە هۆی وشک بوونەوەی پێستت یاخود گەر یەکێکیت لەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیی ئەکزیماوە دەناڵێنیت بەکارهێنانی سابوونی بۆندار حاڵەتەکەت خراپتر دەکات.

- پاک ڕانەگرتن و نەشوشتنی خاولیەکەت.خاولی شێدار شوێنێکی لەبارە بۆ گەشەی بەکتریا زیانبەخشەکان بۆیە پێویستە لانی کەم هەفتەی جارێک خاولییەکات بشۆیت و پاش هەر خۆشوشتنێک لە جێگەیەک هەڵی بواسیت کە هەوا لێی بدات و بە باشی وشک ببێتەوە.

- پاک ڕانەگرتنی بەلۆعە یان بەشی سەرەوەی دووشەکەت کە دەبێتە هۆی دروست بوونی ژەنگ کە ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی مەترسی.

- بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم زیان بە جەستەمان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی پێستمان.

- گەر برینێک لە جەستەت هەیە پێوستە بە باشی برینەکە بپێچیت بۆ ڕێگری کردن لە چونە ژورەوەی بەکرتیا و میکرۆب .

-بەکارنەهێنانی هەوا کێش وا دەکات حەمامێکی شێدارت هەبێت و ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ گەشە کردنی بەکرتیا.

- بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باش بێت لە پارێزگاری کردنی پێستت لە وشک بوونەوە.

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 598,298     ژمارەی میوان 55