بۆ پەیوەندی 0533340388

گەرما چی بەسەر هەست و دەروونی ئێمە دێنێت؟
2023/07/18 - 01:53 | 567 جار بینراوە

بەرزی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا ، جگە لە جەستەمان، کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونیشمان هەیە.

داتاکانی توێژینەوەیەک لەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەریدەخەن کە ڕێژەی ئەو کەسانەی داوای خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی دەکەن یان ڕوودانی کێشەی تەندروستی دەروونی زیاد دەکات لە ماوەکانی بەرزی پەکانی گەرمادا.

دڵەڕاوکێ، تێکچوونی باری دەروونی و تەنانەت ئەو کەسانەی کە تووشی شیزۆفرینیا بوون و نیشانەکانیان لە ڕۆژانی گەرمدا توندتر بووە زیادی کردووە.

 

گەرمی و هەست و سۆز

کاریگەرییەکی لاوەکی گەرما بریتیەلە، توڕەبوون، کە دەتوانێت لە ئەنجامی ناڕەحەتی جەستەیی و تێکچوونی شێوازی خەوتنەوە بێت یاخود ماندوێتی بەهۆی ئارەقکردنەوە و کارکردن لە گەرما دەبێتە هۆی فشاری دەروونی بۆ مرۆڤ.

بەهۆی گەرماوە مرۆڤەکان توڕە دەبن، ئەم دۆخە دەتوانێت کاریگەری لەسەر باری دەروونی و هەستی مرۆڤەکان هەبێت.

کاتێک مرۆڤەکان توڕە دەبن، وا باشترە ئەوە لەبەرچاو بگرن کە ئەوانی دیکەش بەهۆی گەرماوە لە حاڵەتێکی لەو شێوەیەدان و لێکتێگەیشتنی یەکتر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ڕۆژانەیان.

خواردنەوەی ئاوی زۆر و مانەوە لە فێنکدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسیانە، لە هەمان کاتدا شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەگەر مرۆڤەکان نەتوانن ئەو کێشانە چارەسەر بکەن بە ئەنجامدانی ئەم چارەسەرە سادانە، باشترین چارەسەر ئەوەیە بچنە لای پزیشکی پسپۆڕی تەندروستی دەروونی و یارمەتی لێ وەربگرن.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زۆر وا دەکات کار یان وەرزشکردن بە شێوەیەکی سەلامەت لە دەرەوەدا قورس بێت و نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان توندتر دەکات و پیسبوونی هەوا خراپتر دەکات، گەرما بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوە کار دەکەن و بۆ کۆرپە و کەسانی بەساڵاچوو مەترسیدارە. بەڵام کاتێک گەرمی لەگەڵ شێدا تێکەڵ دەبێت، زۆرخراپتر دەبێت.

گۆڕانی کەشوهەوا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەسەر بارودۆخی دەروونیمان بۆیە پێویستە ئاگاداربین.

دەتوانن لە نەخۆشخانەی هەرێم سەردانی پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان بکەن.

بۆ پەیوەندیکردن: 07730143848



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,162     ژمارەی میوان 143