قەستەرەی دڵ چییە و بۆکێ دەکرێت؟
قەستەرەی دڵ بەگشتی رێگایەكی سەلامەتە بۆ دەستنیشانكردن و چارەسەری نەخۆشیەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن
قەستەرەی دڵ بریتییە لە تیوبێکی باریک، کە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە زگماکییەکانی دڵ
لەڕێگەی لولەیەکی خوێنی قاچەوە قەستەرەکە دەبرێتە ناو دڵ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە
بۆچی بەکاردەهێنرێت؟
چاککرنەوەی کون لەو دیوارەی کە لای ڕاستی دڵ لە لای چەپی دڵ جیادەکاتەوە
فراوانکردنی خوێنبەرێک کە تەسک بوبێتەوە
داخستنی ئەو لوولە خوێنەی کە خوێن بە ئاڕاستەیەکی هەڵە دەگوازێتەوە
قەستەرە بۆ کردنەوەی ئەو خوێنبەرانە دەکرێت کە ب هەر هۆکارێک بێت گیراون
مەترسییەکانی چین؟
قەستەرەی دڵ دەتوانێت ژیان ڕزگار بکات، بەڵام لە هەموو پرۆسیجەرێکدا هەندێک کێشە دروست دەبێت
یەکێکیش لەو کێشە باوانە بریتییە لە هەوکردن
هەروەها قەستەرەی دڵ لەوانەیە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە لوولە خوێنەکە
خوێنبەربوون و هەوكردن و ئازار لەو بۆرییە خوێنەی وایەرەكەی لێوە ئاراستە دەكرێت.
برینداركردنی بۆڕیەكانی خوێن: لە حاڵەتی دەگمەندا ئەو وایەرەی بەناو بۆڕیەكانی خوێندا بەرەو دڵ دەچێت، دەبێتە هۆی رووشاندن یان تەنانەت كونكردنی بۆریەكانی خوێن.
دروستبوونی هەستیاریی بەو بۆیەیەی لە وێنەگرتنی بۆریەكانی خوێندا بەكاردێت.
بە شێک لە لێکەوتەکان کەمتر ڕوودەدن بەڵام مەترسیدارترن:
تێكچوونی لێدانی دڵ: كە خۆبەخۆ چاك دەبێت، یان دوای پێدانی دەرمان باش دەبێت.
زیانگەیاندنی بۆیەكە بە گورچیلە.
بەرەڵابوونی كڵۆگەلێكی خوێن كە رەنگە ببنە هۆی جەڵتەی مێشك یان دڵ.
دابەزینی فشاری خوێن.
كۆبوونەوەی ئاو لەو كیسەیەی دەوری دڵی داوە، كە رەنگە ببێتە لەمپەر لە بەردەم لێدانی دڵ.
ئەوانەی مەترسی کاریگەرییەکانی قەستەرەی دڵیان لەسەرە:
ئەوانەی شەكرەیان هەیە.
ئەوانەی گورچیلەیان سستە.
ئەوانەی تەمەنیان 75 ساڵ و زیاترە.
ئافرەتان زیاتر تووشی ئاڵۆزیی دەبن بەراورد بە پیاوان.
ئەوانەی وەكو چارەسەرییەكی كتوپڕی قەستەرەیان بۆ دەكرێت.