سوودە تەندروستییەکانی توێکڵی هەنار
میوەی هەنار بەهۆی بەرزی بەهای خۆراکی و دەوڵەمەندی بە پێکهاتەی دژە ئۆکسێنەر بە دەرمانێکی خۆراکی کاریگەر دادەنرێت. بۆیە توێکڵی هەنار بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دەرمانی گیاییدا بەکارهێنراوە بۆ چەند نەخۆشییەک لەوانە ئەنفلۆنزا و نەخۆشیەکانی هەوکردنی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە.
زۆربەی خەڵک توێکڵی هەنارفڕێدەدەن، بێ ئاگان لە سوودە زۆرەکانی کە توێکڵی هەنارەکە هەیەتی.
توێکڵی هەنار بە گەنجینە دادەنرێت بەو پێیەی چەندین سوود و تایبەتمەندی تەندروستی سەرسوڕهێنەری تێدایە لەوانە:
١- بەشدارە لە بەرەنگاربوونەوەی زیپکە و پەڵە: توێکڵی هەنار وشک دەکرێتەوەو دەهاڕدرێت بەمەش لە هەوکردن دەتپارێزێت و بەکتریاکان لەناو دەبات هەروەها قەبارەی کونیلەکانی پێست کەمدەکاتەوە،ڕێگری دەکات لە دروستبوونی زیپکە، وەک یەکێک لە چارەسەرە گیاییەکان بەکاردێت بۆ نەهێشتنی زیپکە.
٢-دەرکەوتنی چرچ و لۆچی لە قۆناغی پیربووندا کەمدەکاتەوە.
٣- وەکو تەقشیرێکی کاریگەر بۆ پێست بەکاردێت، یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لە پێستی مردوو.
٤- توێکڵی هەنار وەک شێدارکەرەوەیەکی سروشتی بۆ پێست کاردەکات: ترشی ئیلاجیکی تێدایە کە پێست شێدار دەکات و بە نەرمی و لاستیکی دەهێڵێتەوە هەروەها خوران و سووربوونەوەی پێست کەمدەکاتەوە و هاوسەنگی pH ی پێست دەگەڕێنێتەوە.
٥- توێکڵی هەنار وەک چارەسەرێکی سروشتی کاریگەر بەکاردێت لەو کەسانەی تووشی کۆکە یان ئازاری قورگ دەبن.
٦- ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی دەم، ڕێگری لە بەکتریای ناو دەم دەکات و بەسوودە بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی پوک.
٧- بەسوودە بۆ چارەسەری سکچوون و هەروەها بەسوودە بۆ چارەسەری مایەسیری دەرەکی و قڵیشی کۆم.
٨- بەسوود و چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی بە خواردن ژەهراوی بوون چونکە توێكڵی هەنار ئۆکسیدی تێدایە کە ژەهری جەستە دەردەکات.