بۆ پەیوەندی 0533340388

ئایا بەکتریا لەسەر ڕووخسار هەیە؟
2025/01/08 - 09:10 | 13 جار بینراوە

ئایا بەکتریا لەسەر ڕووخسار هەیە؟

ڕوخسار وەک بەشەکانی دەرەوەی جەستە کە بە پێست داپۆشراون، شوێنی ژمارەیەکی زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی بەکتریایە بەبێ ئەوەی زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت تەنانەت ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بەکتریا زیانبەخشەکان لەسەر پێست، و بەم شێوەیەش پارێزگاری لە جەستە دەکات دژی هەوکردن، هەروەها جۆری زیان بەخشیش  هەن کە لەسەر پێست بەگشتی و دەموچاو بەتایبەتی دەژین و لەوانەیە ببنە هۆی چەندین نەخۆشی وەکو پەڵەی پێست و زیپکە . جگە لەوەش، بەکتریا زیانبەخشەکانی دەموچاو مەترسیدارترە کاتێک دەچنە ناو جەستە، ئەمەش زیاتر لەڕێگەی برینەوە ڕودەدات.

 

- ئەگەر پەڵە یان زیپکە  دەرکەوت دوور بکەوەرەوە لە دەستکاری کردنی و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە چارەسەرکردندا.

- کەلوپەلی تایبەتی کەسانی تر وەک خاولی و بالیف بەکارمەهێنە. 

- پاراستنی پاکوخاوێنی سەرەتایی کەسی و کەمکردنەوەی بەرکەوتنی دەستەکان لەگەڵ دەموچاو.

 

  چارەسەرەکان.....

 جۆری چارەسەرەکان جیاوازن لە نێوان مەڵهەمی پزیشکی و غسول و هەندێک دژە زیندەیی. ئەگەر بڕێکی زۆر هەوکردن هەبوو پزیشکەکە لایدەبات و دواتر دەست بە چارەسەری دەرمان دەکات.  لەکۆتاییدا دەتوانین بڵێین ڕوخسار ئاوێنەیەکی ئەو شتانەیە کە لەناو جەستەدا ڕوودەدەن، بۆیە ئەگەر هەستت بە هەر گۆڕانکارییەکی نائاسایی کرد، دوودڵ مەبە لە ڕاوێژکردن بە پزیشکەکەت.

 

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 485,560     ژمارەی میوان 90