بایۆپسی یاخود وەرگرتنی نمونە لە سییەکان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دەستنیشانکردنی ورد و چارەسەری گونجاو
بایۆپسی سییەکان بە ئەندۆسکۆپی((endoscopy ڕێکارێکی پزیشکی دەستنیشانکردنە کە تێیدا نمونەیەک لە شانە یان شلەی سییەکان وەردەگیرێت بە بەکارهێنانی سکۆپێکی تەنک کە بە دەم یان لووتدا تێدەپەڕێت ئەنجام دەدرێت وپاشان دەنێردرێت بۆ پشکنینی تاقیگەیی. ئەم تەکنیکە بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانی وەکو وەرەمی شێرپەنجەیی ، هەوکردنی سییەکان، یان خوێنبەربوون لەناو سییەکان. بایۆپسی یارمەتیدەرە لە دەستنیشانکردنی وردی نەخۆشییەکانی سییەکان، ئەم ڕێکارە بەزۆری بە بەکارهێنانی بێهۆشکردنی سووک ئەنجام دەدرێت، و ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک دەخایەنێت. ئەگەری ئاڵۆزییەکانی وەک خوێنبەربوون لە شوێنی بایۆپسی زۆر دەگمەنەوکەمترە لە ٪١ .
هۆکارەکانی ئەنجامدانی بایۆپسی سییەکان بە ئەندۆسکۆپی پزیشکان داوای ئەم ڕێکارە دەکەن لەم حاڵەتانەی خوارەوە:
- کۆکەی درێژخایەن بۆ دیاریکردنی هۆکاری کۆکەی بەردەوام کە وەڵامی چارەسەرەکان ناداتەوە.
- هەوکردنی توندی سییەکان بۆ دیاریکردنی هۆکاری بەکتریا و هەڵبژاردنی گونجاوترین چارەسەر.
- هەبوونی گومان یان گۆڕانکاری لە سییەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنەکە دوای پشکنینی وێنەگرتن وەک تیشکی ئێکس یان سی تی سکان.