بۆ پەیوەندی 0533340388

سوودەکانی ڕۆزماری بۆ بەهێزکردنی یادگە
2025/01/05 - 03:59 | 76 جار بینراوە

سوودەکانی ڕۆزماری

 

زۆرێک لە توێژینەوەکان هەوڵدەدەن ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ باشترکردنی یادەوەری و تەرکیز و یەکێک لەو ڕێگایانەی کە هەندێک لەو توێژینەوەیانە گرتۆتەبەر بریتییە لە گرنگیدان بە زیادکردنی ڕۆزماری بۆ خواردن و خواردنەوە یان تەنانەت هەڵمژینی بۆنەکەی. گیای ڕۆزماری کاریگەرییەکی زۆری لە هاندانی توانا دەروونییەکان نیشانداوە. جگە لەوەش ڕۆزماری چەندین سوودی تری هەیە.

 

سوودەکانی ڕۆزماری: وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، توێژینەوەکان سوودی زۆریان دەرخستووە، لەوانە:

• دژە ڤایرۆس، دژە بەکتریا بە گشتی.

• بەسوودە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی جگەر و میزڵدان و زراو.

• لە حاڵەتەکانی کۆکەدا بەسوودە.

• هاندەری چاکبوونەوەی برینەکانە.

• سەرئێشە ناهێڵێت.

• گرژی و فشار کەمدەکاتەوە.

• هاندانی یادەوەری و ئەرکە دەروونییەکان.

• ئازارشکێنێکە بۆ ئازاری ددان و چارەسەرە بۆ هەوکردنی پووک.

• یارمەتی چارەسەرکردنی سووتانی خۆر دەدات.

 • بەهێزکردنی موولوولەکانی خوێن.

• یارمەتیدەرە لە چارەسەری تەنگەنەفەسی و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە.

• لە دروستکردنی بەرهەمی جوانکاریدا بەکاردێت، بەو پێیەی لۆشنی ڕۆزماری هاندەری گەشەی قژ دەبێت و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ.

• دژە ئۆکسانی تێدایە، کە ڕێگری دەکات لە چالاکبوونی میتابۆلیزمی پێکهاتەکانی هۆکاری شێرپەنجە، هەروەها دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون کەمدەکاتەوە.

 دەتوانرێت گەڵاکانی بکوڵێنرێت و ڕۆزماری کوڵاوەکەی وەک خواردنەوەیەک یان غسولێک بۆ قژ و پووک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت گەڵاکانی بخرێتە ناو شۆرباو خواردنە جۆراوجۆرەکانەوە، هەروەها دەتوانرێت وەک نەعنا بەکاربهێنرێت بە زیادکردنی بۆ ناو چا تامێکی جیاوازی پێبدات.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەڵمژینی بۆنی ڕۆزماری بە شێوەیەکی بەرچاو یادەوەری باشتر دەکات.

 هەندێک لە کۆمپانیا پیشەسازییەکان گیای ڕۆزماری وشک دەکەنەوە و دەیکەنە پاودەرێک کە لە دروستکردنی مێروکوژدا بەکاردێت، لە دروستکردنی سابون و کەرەستەی پاککەرەوەشدا بەکاردێت.

 

سوودەکانی ڕۆزماری بۆ بیرەوەری و مەعریفە توێژینەوەکان کاریگەرییە بەرچاوەکانی ڕۆزمارییان لەسەر کارکردنی مەعریفی و بیرەوەری دۆزیوەتەوە، لەوانە:

 توێژینەوەیەک کە ٢٨ کەسی بەساڵاچووی لەخۆگرتووە، کە توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی ژەمە کەمەکانی تۆزی ڕۆزماری ووشککراوە دەبێتە هۆی باشتربوونی بەرچاو لە یادگە.

 ئەوەی جێگای سەرنجە، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕۆزماری باری دەروونی باشتر دەکات و بەشێوەیەکی بەرچاو فشار و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.

 

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 484,939     ژمارەی میوان 27