تامێسک نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە کە بە هۆی ڤایرۆسی (هرپیکس سیمپیکس) دروست دەبێت ، دەبێتە هۆی دروست بوونی بڵقی پڕ لە شلە ،بەزۆری لە نزیک دەم و لێو یاخود لە کۆئەندامی زاوزی یاخود دەگونجێت لە چەند شوێنێکیتری جەستە دروست ببیت.لەکاتی دابەزینی بەرگری جەستە و لەکاتی سەرما بوون و بینینی خەوی ناخۆش و ترس ئەگەری توش بوون بەم حاڵەتە زیاترە.
نیشانەکانی بریتین لە:
دروست بوونی بڵق لە نزیک لێو و کۆئەندامی زاوزێ کە خوران و سوربونەوەی لەگەڵدایە .
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و بێتاقەتی.
ئاوسانی گرێ لیمفاوییوکان.
ژانەسەر.
کاتێک بڵقەکە دەتەقێت ڕەنگە برین بەجێ بهێڵێت و قەتماغە دەبەستێت و ماوەی ٥-١٠ ڕۆژی دەوێت بۆ چاک بوونەوە.
بەگشتی تامێسک لەماوەی ٥ بۆ ١٠ ڕۆژ خۆی چاک دەبێتەوە بە پاك ڕاگرتن و بەکارهێنانی دەرمانی دژە ڤایرۆسەکان و دژە هەوکردن. گرنگە دوربکەوینەوە لە ماچ کردن و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسی توش بوو. هەروەها هاوبەشی پێ نەکردنی کەلوپەلی وەک خاولی و دەفری خۆراک و پەرداخ لەگەڵ کەسی تووش بوودا.