لە کاتی دووگیانیدا پێویستە لەم خواردنانە دوور بکەویتەوە
گومانی تێدا نییە کە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ لە هەموو کاتێکدا گرنگە و ئەمەش بۆ ژنانی دووگیان گرنگترە، لەماوەی دووگیانیدا خۆراک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ سەلامەتی دایک و منداڵەکەی . زۆربەی خواردنەکان سەلامەتن بەڵام هەندێک خۆراک هەن کە پێویستە لە کاتی دووگیانیدا خۆیان لێ بەدوور بگرن، چونکە ئەو گۆڕانکاریانەی لە سیستەمی بەرگری ئافرەتی دووگیاندا ڕوودەدەن، وادەکات زیاتر تووشی هەوکردنی بەکتریای گواستراوی خۆراک بێت.
ئەو خۆراکانەی کە ئافرەتی دووگیان پێویستە خۆی لێ بەدوور بگرێت:
- گۆشتی نیوە کوڵاو. ئەمەش ڕەنگە تۆکسۆپلازمای تێدا بێت کە جۆرە مشەخۆرێکە دەبێتە هۆی هەوکردن لەگەڵ ئەوەی هەوکردنێکی دەگمەنە بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی لەداییکبوونی منداڵ بە مردوویی یاخود کێشەی گەورە بۆ سەر ژیانی منداڵەکە دروست بکات.
- خواردنە دەریاییەکان بەتایبەت هەندێک جۆری ماسی وەک نەهەنگ و توونە کە بڕێکی زۆر جیوەی تێدایە کە زیان بەخشە بۆ گەشەی منداڵ.
-هێلکەی کاڵ، یان هەر خۆراکێک کە هێلکەی کاڵی تێدابێت، وەکو مایۆنیز، ئایسکرێمی ماڵەوە، کاستر، و سۆس کە دەخرێتە سەر زەڵاتە، بەهۆی مەترسی پیسبوونی ئەو خۆراکانە بە بەکتریای سالمۆنێلا. نیشانەکانی توشبوون بە سالمونێلا بریتین لە:
(ڕشانەوە، سکچوون ،گرژبوونی گەدە. لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا، ڕەنگە گرژبوونی منداڵدان ڕووبدات، کە دەبێتە هۆی لەدایکبوونی پێشوەخت).
- شیری تازەی مانگا مەترسیدارە چونکە پوختە نەکراوە لەوانەیە بەکرتیای (listeria )ی تێدابێت.
- کافایین.خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆری چا و قاوە کە بڕێکی زۆر کافایینی تێدایە مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات.پێویستە خواردنەوەی چا و قاوە و کۆلا سنوردار بکرێت بەجۆرێک لە ٢٠٠مگم کەمتر بێت لە ڕۆژێکدا.
- خواردنێک کە بۆماوەی زیاتر لە ٢ کاتژمێر لە دەرەوەی ساردکەرەوەدا مابێتەوە.
- میوە و سەوزەی نەشۆراوە مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات.
- ( کەرەوز و عەلی بابا و ئەنەناس و زەعفەران و ئەلۆڤێرا و باینجان و کونجی و خورما)کۆمەڵێک لەو خۆراکانەن کە نابێت بخورێن لەماوەی دووگیانیدا.