ملیۆنان کەس کاتێکی زۆر بە سەیرکردن و یاریکردنی یارییە ڤیدیۆییە جۆراوجۆرەکان بەسەر دەبەن و لە نێو ئەم کەسانەشدا ڕێژەی ئەوانەی تووشی ئالوودەبوون بە یارییە ڤیدیۆییەکان دەبن لە نێوان ١-٩ لە هەر سەد کەسێکدایە.
مەترسی تووشبوون بە ئالوودەبوون بە یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئەو کەسانە زیادی کردووە کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئەم یارییانە دەکەن .
دەرکەوتنی نیشانە جیاوازەکان کە توندییەکەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. ڕەنگە هەندێک نیشانە بە تایبەتی لە ئەنجامی ئالوودەبوون بە یارییە ڤیدیۆییەکان نەبێت، بەڵام لەوانەیە لە ئەنجامی ئەو فشارە بەردەوامەی کە لە کاتی بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە یاریکردندا دروست دەبێت ڕووبدات.
نیشانەکانی ئالوودەبوون بە یاری ڤیدیۆیی
سەرقاڵبوون و بەردەوام بیرکردنەوە لە یارییەکانی پێشوو، و چاوەڕوانی یارییەکانی دواتر بە تامەزرۆیی ، ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی کەسەکە کاروباری ژیانی ڕۆژانەی خۆی بکات.
- کەسەکە ناتوانێت دەستبەرداری یارییەککردن ببێت یاخود کەم کردنەوەی ئەوکاتەی بۆ یاری کردن تەرخان کراوە.
- بەکارهێنانی یارییەکان وەک ئامرازێک بۆ دەرباز بوون و مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری دەروونی.
- هەست کردن بە ماندوویەتی بەردەوام بەهۆی بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە یاری کردن.
- دروست بوونی کێشە لە بینین و ئازاری پشت و مل و دەست و مەچەک.
- هەست کردن بە تووڕەی و خەمۆکی کاتێک ناتوانێت یاری بکات.
- بەردەوام و زیادبوونی ماندوێتی بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی خەوتن کە لە ئەنجامی ئالوودەبوون بە یاریکردنەوە دروست دەبێت.
- ئەو کەسانەی بەدەست ئالوودەبوون بە یارییە ڤیدیۆییەکانەوە دەناڵێنن، زیاتر لە کەسانی دیکە تووشی تێکچوونی باری دەروونی وەک خەمۆکی دەبن، هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو شەڕانگێزن.
- لەدەستدانی خولیای بونیات نانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە و ڕازیبوون بە پەیوەندییە ئەلیکترۆنییە خەیاڵییەکان.
- لەوانەیە کاریگەری لەسەر ژیانی پیشەیی یان پەروەردەیی هەبێت.
- نەتوانینی سنووردارکردن یان کۆتاییهێنان بە یاریکردن.