پەلەی پێست کە لەشێوەی بازنەی قاوەییەدا لەسەر پێست دەردەکەوێت هۆکارەکەی بەرکەوتنی بەردەوامە بە تیشکی خۆر
بەهۆی زۆر دەردانی مادەی میلانین کە بەرپرسە لە رەنگی پێست لە جەستەدا کە وەک بەرگرییەک لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا جەستە دەریدەدات پەلەکان دروستدەبن
بەتایبەت بەرکەوتن بە تیشكی خۆری سەروو بنەوشەیی بە شێوەیەکی بەردەوام
پەڵەی پێست لەناو ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵییەوەیە زیاتر باوە و بەڵام گەنجانیش کە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆریان هەیە تووشدەبن
جۆری پەڵەکان لە قەبارە و رەنگدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە و دەگۆرێت
خۆپارێزیی:
دژەخۆری گونجاو بۆ بەرکەوتنت بە خۆر هەڵبژێرە هەوڵبدە جۆرێک بێت کە پارێزگاری بکات نەک تەنها لە بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی، بەڵکو پارێزگاری بکات لە تیشکی سەروو بنەوشەیی درێژخایەن
ئەو کرێمانە بەکاربهێنە کە دژە پەڵەیان تێدایە
هەوڵبدە لەو کاتانەدا کە تیشکی خۆر زۆر بەتینە مەچۆرە بەر خۆر
پەڵەکان لادەچن؟
پێویستە بۆ لابردنی پەڵەکان ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆریی پێست بکرێت، چونکە پەڵەی قاوەیی بۆخۆی لاناچێت