غودەی دەرەقی چالاک
غودەی چالاک بریتیە لە زیاد دەردانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی (پەریزادە) کە لە بەشی پێشەوەی ملدایە.
نیشانەکانی بریتین لە :
- کەمبوونی کێش.
- زیادبوونی لێدانی دڵ.
- عارەق کردنەوەی زۆر.
- بەرگە نەگرتن بۆ گەرما.
- دەست لەرزین.
- قەلەقی و تێکچونی خەو.
- تێکچونی سوڕی مانگانە لە خانماندا.
- گەورەبوونی غودەی دەرەقی.
دیاریکردنی نەخۆشییەکە:
- لە ڕێگەی پشکنینی فیزیکی بۆ چارەخوازەکە.
- لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە.
- لە ڕێگەی پشکنینە تیشکییەکان.
چارەسەرکردنی:
- لە ڕێگەی دەرمان.
-لە ڕێگەی نەشتەرگەری.
- چارەسەر لە ڕێگەی تیشکەوە.
د.دالیا طارق
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی