کێن ئەو کەسانەی ئەگەری توش بوون بە شەکرەی ماوەی دووگیانیان هەیە؟
١- ئەو ئافرەتانەی کێشی لەشیان زۆرە واتە BMI زیاتر لە ٣٠ کیلۆگرام.
٢- کێشی منداڵی لە منداڵبونەکانی پێشوتری زۆربووە ، بەمانای ئەوەی کێشی منداڵی ٤ کیلۆ و نیو زیاتر بووە.
٣- کەسی یەکەم لە خێزان (دایک، باوک)نەخۆشی شەکرەیان هەبێ.
٤- دانیشتوانی عێراق بە گشتی مەترسی توش بونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە.
٥-ئەگەر شەکرەی ماوەی دووگیانیت هەبوبێت لە سکەکانی پێشوتردا ،چونکە ئەگەری دوبارە بوونەوەی زۆرە.
د.چاوان شیخ حسین
پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵ بوون.