نایکتۆفۆبیا
لە وشەی یۆنانی وەرگیراوە کە بە واتای شەو دێت. وەک لە ناوەکەوە دەردەکەوێت ئەو کەسانەی تووشی ئەم فۆبیایە دەبن لە تاریکی دەترسن. فۆبیایەکی باو و ئاساییە بە تایبەت لە منداڵاندا.یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی فۆبیا، بە تایبەت لەنێو منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٢ ساڵ. زۆرێک لە منداڵان لە فۆبیا ڕزگاریان دەبێت بەڵام هەندێکیان ڕزگاریان نابێت و تا ساڵانێکی زۆر بەردەوام دەبێت. فۆبیا زیاترە لە تەنها ترسێک لە تاریکی و دەتوانێت خراپتر بێت بەهۆی ئەو دەنگانەی کە دەتوانرێت لە تاریکیدا ببیسترێت بەبێ هۆکاری بینراو. فۆبیا بە پێی توندی حاڵەتەکە ڕێژەکەی جیاوازە. هەندێک منداڵ ئەوەندە دەترسن کە نایانەوێت لە تاریکیدا بخەون یان داوا لە دایک و باوکیان دەکەن لەگەڵیان بمێننەوە.
نیشانەکانی:
کەسێک کە فۆبیای تاریکی هەیە، لەوانەیە تووشی دڵەڕاوکێی زۆر بێت کاتێک دەچێتە ناو شوێنە تاریکەکانەوە یان کاتی خۆرئاوابوون یاخود بیرکردنەوە لە تاریکی و سەیرکردنی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی یان فیلمێک کە دیمەنی شەوانەی تێدایە. هەروەها کەسێکە لەوانەیە تووشی ئارەقەکردنەوە، هێرشی ترس، تەنگەنەفەسی، زیادبوونی لێدانی دڵ، ئازاری سنگ یان لێدانی دڵ بێت. نیشانەکانی تری نایکتۆفۆبیا بەم شێوەیەن: • سەختی قووتدان • سەرگێژخواردن • سەرئێشە • سكچوون.
فۆبیای تاریک دەتوانێت کاریگەری لەسەر کەسانی هەموو تەمەنەکان هەبێت، بەڵام لە منداڵاندا باو و ئاساییە. ئەو کەسانەی لە تاریکیدا ئەزموونی ئازاربەخشیان هەبووە، ئەگەری ئەوە زیاترە کە فۆبیایەکی تاریکیان هەبێت. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لە تاریکیدا ئازاری دابێت، لەوانەیە تاریکی بەو یادەوەرییەوە بیبەستێتەوە. کاتێک کە فۆبیای تاریکی لە ئەنجامی ئەزموونێکی ئازاربەخشەوەیە زۆرجار پەیوەندی بە PTSD ەوە هەیە. هۆکارێکی دیکەی باوی فۆبیای تاریکی دوای سەیرکردنی فیلمێکی ترسناک یان بیستنی چیرۆکێکی خەمناکە.
چارەسەرییەکان:
١- هەندێک جار تەنها هەبوونی کەمێک ڕووناکی بەسە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی نایکتۆفۆبیایان هەیە.
٢- ڕاوێژکردن لەگەڵ پسپۆڕی دەروونی بۆ ئەوەی یارمەتی کەسەکە بدات و زیاتر لە هەستەکانی تێبگەن و توانای زاڵبوونی بەسەر ترسەکەدا بۆ دروست ببێت.
٣-هەندێک کات لەوانەیە پێویست بە بەکارهێنانی دەرمان بکات بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی یان کۆنترۆڵکردنی هێرشی ترس.
٤- چارەسەری هەڵسوکەوتی زانستی (CBT) بۆ فێربوونی گۆڕینی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ترس لە تاریکی.
٥- چارەسەری بەرکەوتن کە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو تاریکیت ئاشنا دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت چیتر ئەو هەستیارییەت بۆ تاریکی نەمێنێت. گرنگە ئەم چارەسەرە لە ژێر چاودێری پسپۆڕا ئەنجام بدرێت.
چارەسەری دەروونی یان چارەسەری قسەکردن بە گشتی بۆ ئەوەیە یارمەتیت بدەن لە ترسەکانت تێبگەیت و بەڕێوەیان ببەیت و کۆنترۆڵیان بکەیت.