هۆکارەکانی ئاوسانی قاچ
ئاوسانی قاچەکان دەکرێت بەهۆی کۆبوونەوەی شلەوە(ئێدیما) یاخود هەوکردنەوە بێت کە زۆر جار بەهۆی کێشە لە گورچیلەکان یان سیستمی سوڕی خوینبەرەکانەوە ڕودەدات، بەڵام دەگونجێت ئاوسان بەهۆی زیادبوونی کێش یاخود دانیشتن یان وەستان بۆ ماوەیەکی درێژ یان لەبەرکردنی جلی تەسکەوە بێت.
هەندێک لە هۆکارەکانی دیکە بریتین لە:
- نەخۆشی گوچیلە
-نەخۆشی دڵ
- سەوەفان
- سکپری
- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان
- دەوالی
- هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی
- بەرکەوتنی زەبری دەرەکی
- خەست بوونەوەو کڵۆبونی خوێن
- تەمبەڵی غوددەی دەرەقی
- کێشی زۆر
- پێڵاوی نا تەندروست
- گیرانی کەناڵە لیمفاوییەکان
لە کاتی بەردەوام بوونی ئاووساوییەکە گرنگە سەردانی پزیشک پشتگوێ نەخرێت بە تایبەت ئەو کاتەی تەنگەنەفەسی و ئازاری سنگ و ناڕەحەتی تری لەگەڵدا بوو.