بۆ پەیوەندی 0533340388

پشت ئێشە لە کاتی دووگیانی
2025/09/28 - 12:40 | 40 جار بینراوە

پشت ئێشە لە کاتی دووگیانیدا

پشت ئێشە لە کاتی دووگیانیدا کێشەیەکی تا ڕادەیەک باوە کە چەند هۆکارێکی لە پشتە وەک :

یەکەم : زیاد بوونی کێشی کەسەکە .

دووەم : بەرز بوونەووەی ڕێژەی هۆرمۆنی پڕۆجیسترۆن کە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی پشت و ماسولکەکان هێزیان کەم دەکات لە ڕاگرتنی بڕبڕەکان لەکاتی ڕێک وەستان .

سێیەم : سترێس .

چوارەم : کەسەکە پێشتر کێشەی فەقەراتی هەبووە یان کێشەی هەوکردنی جومگەی هەبووە بەتایبەتی جومگەی سێبەندە و حەوز.

چارەسەرکردنی ئەم ئازارە بە چەند ڕێگایەک ئەبێت لەوانە:

یەکەم : وەرزش کردنی تایبەت .

دووەم :دوورکەتنەوە لە بەکارهێنانی پێڵاوی بن بەرز و بەکارهێنانی پێڵاوی وەرزشی و پزیشکی و بن تەخت.

سێیەم :نەکردنی کاری قورس و هەڵگرتنی ئەو شتانەی کێشیان قورسە.

چوارەم :خەوتن لەسەر لای ڕاست یان چەپ و دانانی پشتیەک لە نێوان قاچەکاندا.

پێنجەم : بەکارهێنانی پشتێنی تایبەت لە کاتی زۆر ڕۆیشتن و دانیشتنی زۆر لەناو ئۆتۆمبێلدا.

بەڵام ئەگەر ئەم پشت ئێشەیە سڕبوونی قاچەکان یان ئازاری قاچەکان یان تێکچوونی میزی لەگەڵ بوو، پێویستە دەست بەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک بکرێت.



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 654,638     ژمارەی میوان 209