سپڵ ئەندامێکە کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی چەپی سک. یارمەتی فلتەرکردنی خوێن و بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان و هەڵگرتنی خانەکانی خوێن دەدات.
ئەو کاتەی سپڵ گەورە دەبێت، بەزۆری نیشانەی کێشەیەکی تەندروستییە کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە.
هۆکارە باوەکانی گەورەبوونی سپڵ:
- هەوکردن: بە هۆکاری ڤایرۆس یان بەکتریا یان مشەخۆر.
- نەخۆشييەکانی خوێن و کەمخوێنی.
- نەخۆشیەکانی جگەر کە پەستانی خوێنبەرەکانی سپڵ زیاد دەکات.
- شێرپەنجەکان: شێرپەنجەی خوێن، لیمفەگرێیەکان، یان شێرپەنجەکانی تر کە بۆ سپڵ بڵاودەبێتەوە.
- حاڵەتەکانی هەوکردن: وەک هەوکردنی جومگەی و ڕۆماتیزم.
- هۆکارەکانی تر: بەرکەوتنی زەبر بۆ سک یان گیرانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ سپڵ.
دکتۆرە (دالیا طارق)
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی