مانگی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک (مانگی تشرینی یەکەم).
ئەم مانگە بە شێوەیەکی جیهانی بەناوبانگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری خەڵک لەسەر شێرپەنجەی مەمک، پێشگریی زوو، و پشکنینی خۆیی.
نیشانی ئەم پەویستیە بەهێزەی خۆشەویستی و پشتیوانی،قردێلەی پەمەیی ـە.
ئامانجی هەڵمەتەکە:
• بەرزکردنەوەی زانیاریی خەڵک لەسەر نیشانەکان و هۆکارەکانی شێرپەنجەی مەمک.
• پەیوەندیدان و هاندانی ژنان بۆ پشکنینی خۆیی و پشکنینی پزیشکی.
• پشتیوانی لە توێژینەوە و چارەسەری نەخۆشییەکە.
شێرپەنجەی مەمک چییە؟
شێرپەنجەی مەمک جۆرێکە لە شێرپەنجە کاتێک دەست پێدەکات کە خانەکانی ناو مەمک بە شێوەیەکی نائاسایی گەشە بکەن و گرێیەک یان بارستەیەک دروست بکەن. ئەم خانانە دەتوانن بڵاوببنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش ئەگەر زوو دەستنیشان نەکرێن و چارەسەر نەکرێن.
ئەو هۆکارانەی مەترسی تووشبوون زیاد دەکەن:
لە کاتێکدا هۆکاری وردی نازانرێت، بەڵام چەند هۆکارێک دەتوانن مەترسییەکە زیاد بکەن:
• ڕەگەز: زۆرتر تووشی ئافرەتان دەبێت (بەڵام پیاوانیش دەتوانن تووشی ببن).
• تەمەن: مەترسی زیاد دەکات لەگەڵ تەمەن.
٠مێژووی خێزان و بۆماوەیی: گۆڕانکارییە بۆماوەییەکان
• هۆکارە هۆرمۆنییەکان: زوو هاتنی سوڕی مانگانە، درەنگ وەستانی سوڕی مانگانە، چارەسەری گۆڕینی هۆرمۆن.
• هۆکارەکانی شێوازی ژیان: جگەرەکێشان، بەکارهێنانی کحول، قەڵەوی و کەمی چالاکیی جەستەیی.
نیشانە باوەکان:
• گرێ یان ئەستووربوون لە ناوچەی مەمک یان ژێر باڵ.
• گۆڕانی قەبارە یان شێوەی مەمک.
• دەردانی گۆی مەمک (بەتایبەت ئەگەر خوێنی هەبێت).
• سووربوونەوە، چڵکن، یان توێکڵبوونی پێستی سەر مەمک.
• ئازار لە مەمکدا (هەرچەندە هەمیشە نیشانە نییە).
دەستنیشانکردنی نەخۆشی:
• پشکنینی خودی مەمک و پشکنینی کلینیکی.
• مەمۆگرام (تیشکی ئێکس لە مەمک).
• سۆنەر یان ئێم ئاڕ ئای.
• بایۆپسی (وەرگرتنی نمونەی شانە بۆ پشکنینی خانە شێرپەنجەییەکان).
چارەسەر:
چارەسەر بەندە بە قۆناغ و جۆری شێرپەنجەی مەمک:
• نەشتەرگەری: بۆ لابردنی وەرەمەکە یان شانەکانی مەمک.
• چارەسەری تیشکی.
• چارەسەری کیمیایی.
• چارەسەری هۆرمۆن (بۆ شێرپەنجە هەستیارەکان بە هۆرمۆن).
• چارەسەری ئامانجدار و بەرگری.
خۆپاراستن و زوو دەستنیشانکردن :
• ئەنجامدانی پشکنینی ئاسایی مەمک.
• ئەنجامدانی مەمۆگرامی ڕۆتینی (بەتایبەت دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی).
• پاراستنی شێوازی ژیانی تەندروست — خۆراکی هاوسەنگ، وەرزشکردن، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و کحول.
• مێژووی خێزانەکەت بزانە.