بۆ پەیوەندی 0533340388

دەوالی قاچەکان
2025/01/20 - 11:19 | 42 جار بینراوە

دەوالی قاچەکان

بریتییە لە کشان و گەورە بوونی خوێنهێنەرەکانی لەش ،دەکرێت لە هەر بەشێکی جەستەدا ڕووبدات بەڵام زیاتر لە پەلەکانی خوارەوەدا بڵاوە لە ئەنجامی دروست بوونی پەستان لەسەر خوێنهێنەرە گەوەرەکانی ناوچەی حەوز و سک دەوالی دروست دەبێت

چارەسەرییەکان:

١- بەکارهێنانی گۆرەوی درێژ و توند لە رۆژدا  یارمەتی دەرێکی چاکە لە کەمبوونەوەو ڕێگری کردن لە دروست بوونی دەوالی لە قاچەکاندا.

٢- بەرزکردنەوەی قاچەکان دەکرێت یارمەتیدەر بیت لە کەمبوونەوەی ئاوسانی خوێنهێنەرەکان و دەرکەوتنی دەوالی لەو ناوچەیەدا.پێویستە لەماوەی ڕۆژەکەدا ٣-٤ جار بۆ ماوەی ٢٠ خولەک نەخۆشەکە قاچی بەرز بکاتەوە.

٣- گرنگیدان بە سیستمی خۆراک، پەیڕەوی کردنی سیستمیکی گونجاوی خۆراک کە زیاتر گرنگی بدرێت بەو خۆراکانەی کە ڤیتامین(E  ،C )ی تێدایە، کە یارمەتیدەرن لە دروست کردنی کۆلاجین و بەهیزکردنی دەمارەکان.

٤- مەساج کردنی ئەو ناوچەیە کە یارمەتیدەرە لە چالاک کردنی سووری خوین و کەم کردنەوەی فشار و ئاوساوی ، پێویستە لە پاژنەوە بەرەو سەرەوە فشار بخرێتە سەر قاچەکان.

 

٥- گرنگیدان بە وەرزش کردن بە تایبەت مەلە کردن و یۆگا و ڕاکردن.

٦- پێویستە ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ پاڵنانی خوین بۆ قاچەکان.

 

(چارەسەر کردن بە دەرزی و بەکارهێنانی لەیزەر و چارەسەر کردن بە گەرمی و نەشتەرگەریی کۆمەڵێک ڕێکارن کە پزیشک لەکاتی پێویستدا دەیانگرێتە بەر).

 

 

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 497,568     ژمارەی میوان 51