سستبوونی دڵ چییە و نیشانەکانی چین؟
حاڵەتێکی درێژخایەنە کە تێیدا دڵ کەمتر توانای گواستنەوەی خوێنی هەیە بۆ بەشەکانی جەستە بەشێوازێکی کارا ،گەر چارەسەر نەکرێت بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبێت.
دکتۆر (بنار جلال احمد) پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نەخۆشخانەی هەرێم ئاماژەی بە نیشانەکانی سستبوونی دڵ کرد، ئەوانیش بریتین لە:
١- تەنگەنەفەسی دوای ئەنجامدانی چالاکییە سادە و ئاسانەکانی ڕۆژانە.
٢- هەست کردن بە ماندوێتی زۆربەی کاتەکان.
٣- ئاوسانی پێیەکان.
٤- کۆکەی بەردەوام.
٥- خیرابوونی لێدانی دڵ.
٦- هەبوونی دەنگی خیزە لەکاتی هەناسەدان.
٧- شپرزەیی و سەرلێشێوان.
٨- زیاد بوون یاخود کەم بوونەوەی کێش.