ئایا خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵی خوار١ ساڵ گونجاوە؟
ساردەمەنییەکان هۆکارن بۆ زۆرێک نەخۆشی بەتایبەت بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١ ساڵ کە نابێت بە هیچ شێوازێک ساردەمەنیان پێ بدرێت بە هۆکاری هەبوونی هەندیک مادەی هەستیار تێیدا کە هەستیاری دروست دەکات بۆ منداڵەکە یاخود بەهۆی هەبوونی لاکتۆزەوە ڕەنگە کێشەی هەرس و گەدە و غازاتیان بۆ دروست بکات ،بە گشتی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە نابێت خواردنی ساردەمەنییەکان زیاتر لە ٢ جار بیت لە هەفتەیەکدا گەر هاتوو زیادەڕۆیی کرا لە خواردنیدا ئەوا هۆکارە بۆ تووش بوون بە قەڵەوی و بە دوایدا نەخۆشی شەکرە و تووش بوون بە چەوری جگەر بە هۆی مادەی شەکرو نیشاستەو چەوری تێیدا.
دکتۆر: هەڵگورد علی تاماس
پسپۆڕی زانستی خۆراک