نیشانەکانی کەمی ئاسن بریتین لە:
١- ماندوێتی و شەکەتی نائاسایی کە ئەمەش بەهۆی نەبوونی بڕی پێویست لە خڕۆکەی سوری تەندروستە و یەکێکە لە باوترین نیشانەکان.
٢- بێ ڕەنگبوونی پێست و زەرد هەڵگەڕان بە تایبەت لە: پووک، ناوچەی ناوەوەی لێو و پێڵوی چاو، یان تەنانەت نینۆکەکانیش.
٣-بەهێزی وناڕێکی لە لێدانی دڵدا.
٤- هەست کردن بە هەناسە تووندی تەنانەت لە ئەنجامدانی کارێکی ئاسانیش کە ئەمەش بەهۆی کەمی ڕێژەی ئۆکسجینەوەیە.
٥- لاواز بوونی سیستمی بەرگری لەش و زوو زوو نەخۆش کەوتن.
٦- کەم بوونەوەی توانای تەرکیز کردن .
٧- ئاوسانی پەلەکانی سەرەوەو خوارەوەی جەستە.
٨- تەزیینی پەلەکان و لەرزینی دەستەکان.
٩- هەڵوەرینی قژ.
١٠- تێکچونی خەو.
١١- تێکچونی گەشە لە منداڵاندا.
لە حاڵەتی توندی نەخۆشییەکەدا دەبێتە هۆی تێکچونی سوڕی خوێن و پەککەوتنی دڵ.
بەکارهێنانی خۆراکی تەندروست یەکێکە لە ڕێگە چارەسەرییەکان پێویستە گرنگی بدرێت بە خواردنی گۆشت و مریشک و پاقلەمەنییەکان و میوەی وشک و ڤیتامین سی هەروەها بەکارهینانی حەبی ئاسن لەژێر چاودێری پزیشکدا.
د. بەختیار صادق تۆفیق
پسپۆڕی وردی کۆئەندامی هەرس و جگەر و نازوری کۆڵۆن و گەدە