قڵیشی لێوو یەکێکە لە گرفتە باوەکان هەندێک نیشانەی هەیە وەک:خوێن لێهاتن و سوور بوونەوە و ئاوسان و وشک بوونەوەی لێو لەگەڵ درووست بوونی برین و ئازار.
هۆکارەکانی دروست بوونی قڵیشی لێو:
- کەش و هەوای وشک و سارد بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیی و باوەکان دادەنرێت بۆ دروست بوونی قڵیشی لێو.
- زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
- بەرکەوتن بە هەوا.
- گەستنی لێو بە بەردەوامی.
- دووگیانی: بەهۆی کەمی ئاسنەوە ڕوودەدات.
- حەساسیەت بە هەندێک مادەی جوانکاری لێو.
- بەدخۆراکی و لەدەستدانی شلەمەنی لە لەش.
- برینی دەم و ددان.
- هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە، بەو پێیەی لێوەکان وشکتر دەکات و زیاتر تووشی قڵیشان دەبێت.
- ئەنفلۆنزا.
- ڤایرۆسی هێرسیس لە دەم و ددان.
* بەکارهێنانی هەندێک دەرمان ڕەنگە ببێتە هۆی وشک بوونەوە قڵیشی لێوو.
چارەسەرییەکان:
بەکارهێنانی مەڵهەم و کرێمی تایبەت بە لێوو، خۆپاراستن لە کەش و هەوای وشک و بەکارهێنانی شێدارکەوەرە.