بۆ پەیوەندی 0533340388

چۆنییەتی دەستنیشانکردنی وەستانی سوڕی مانگانە
2025/01/19 - 12:13 | 46 جار بینراوە

وەستانی سوڕی مانگانە (تەمەنی لێچونەوە)

دەتوانرێت وەستانی سوڕی مانگانە یاخود تەمەنی لێچونەوە بەو تەمەنە پێناسە بکرێت کە خوێنبەربوونی سوڕی مانگانە بۆ ماوەی ١٢ مانگ دەوەستێت لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین لە خانماندا، کە ژنەکە ناتوانێت دووگیان بێت، هەروەها خانمان زۆرجار لە تەمەنی ٤٥ -٥٥ ساڵیدا دەگەنە وەستانی سوڕی مانگانە، کە دیاردەیەکی ئاساییە.

 دەستنیشانکردنی وەستانی سوڕی مانگانە:

 وەستانی سوڕی مانگانە دوای ١٢ مانگ لە وەستانی سوڕی مانگانە دەستنیشان دەکرێت، لەو ماوەیەدا گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان و نیشانە کلینیکیەکان ڕوودەدەن کە دەبێتە هۆی وەستانی سوڕی مانگانە ئەم قۆناغە پێی دەوترێت دەوروبەری وەستانی سوڕی مانگانە .ئەو کاریگەرییە لاوەکیانەی کە لەگەڵ وەستانی سوڕی مانگانەدا ڕوودەدەن: زۆرجار خانمان گلەیی لە کۆمەڵێک نیشانە دەکەن، لەوانە:

١- گەرما و عارەق کردنەوە (باوترینە).

 ٢- کەمخەوی.

 ٣- زیادبوونی کێش.

٤- گۆڕانی باری دەروونی.

 ٥- ناڕێکی سوڕی مانگانە.

 ٦- خەمۆکی.

 ٧- سەرئێشە.

سەبارەت بە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان، ڕەنگە نیشانەکان ٦ ساڵ پێش کۆتا سوڕی مانگانە دەست پێبکەن و بۆ چەند ساڵێک لە دوای کۆتایی سوڕی مانگانە بەردەوام بن.

کاریگەری  وەستانی سوڕی مانگانە لەسەر سیستەمی لەش چییە؟

---- کۆئەندامی میز و زاوزێ: کەمبوونەوەی pH ی زێ دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە ژینگەی بەکتریا سودبەخشەکان و خورانی توند و دەردراو  دروست دەکات.

 - گۆڕانی زێ زۆرجار دەبێتە هۆی ئازار لە کاتی جووتبووندا.

- دووبارەبوونەوەی هەوکردنی میزڵدان.

-  لەگەڵ لەدەستدانی ئیسترۆجین، خانەکانی ڕوپۆشی  زێ سوورتر دەبنەوە، چونکە چینی ڕوپۆشەکەی تەنک دەبێتەوە و موولوولە بچووکەکان زیاتر دەردەکەون.

- دیواری زێ تەنک و نەرم دەبێتەوە.

- قەبارەی هێلکەدان دوای وەستانی سوڕی مانگانە کەم دەبێتەوە و چیتر لە کاتی پشکنینی ئافرەتان هەست پێناکرێت.

- منداڵدان بچووکتر دەبێتەوە.

 

---- کاریگەری لەسەر ئێسک: ڕێژەی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک زیاد دەکات، هەروەها شکان زیاد دەکات، بەتایبەتی شکانی ناوچەی حەوز و ڕان.

 

 

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 497,574     ژمارەی میوان 57