بۆ پەیوەندی 0533340388

هۆکارەکانی خوێن بەربوونی لووت و چارەسەرییەکانی
2025/01/18 - 11:21 | 47 جار بینراوە

خوێنبەربوونی لووت تاڕادەیەک ترسناکە، چونکە ڕاستەوخۆ لەبەردەم نەخۆشەکەدا لەسەر دەموچاو دەردەکەوێت، بەڵام بە دەگمەن مەترسیدارە، ٪٨٠ ی حاڵەتەکانی خوێن بەربوونی لووت ئیدۆپاسیکە واتە بێ هۆکارە.

 هۆکارەکانی خوێنبەربوونی لووت

 خوێنبەربوونی لووت زیاتر لە منداڵدا ڕوودەدات وەک لە گەورەکاندا، بەهۆی خورانی پەردەی ناوەوەی لووت لە ئەنجامی پاککردنەوەی ناو لووت بە پەنجە، یان بەهۆی لێدانی ڕاستەوخۆ لە دەموچاو، وەک تۆپێک کە لە کاتی یاریکردندا بەر دەموچاو بکەوێت . ئەگەر خوێنبەربوون ڕوویدا بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو ڕەنگە ئاماژە بێت بۆبوونی نەخۆشییەک بۆیە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

زۆرجار خوێنبەربوون لە کەشوهەوای تا ڕادەیەک گەرمدا ڕوودەدات، بەهۆی هەوای گەرم و وشکەوە کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چڵمی لووت، پاشان درز و خوێن لە موولوولەکانی ناوپۆشی لووتەوە دروست دەبێت.

نیشانەکانی خوێنبەربوونی لووت:

 مرۆڤەکان لانیکەم جارێک لە ژیانیاندا تووشی خوێنبەربوونی لووت دەبن، خوێن لە کونێکی لووت یان هەردوو کونە لووتەوە دێتە دەرەوە،زۆرجار خوێنبەربوون بێ ئازارە، بەڵام لە حاڵەتەکانی لێدان لە لووت ئازاری لێدانەکە لەگەڵیدا دەبێت نەک ئازاری خوێنبەربوونەکە.

 

چارەسەری سەرەتایی بۆ خوێنبەربوونی لووت:

 ئەو کەسەی خوێنی لووتی بەردەبێت ئامۆژگاری دەکرێت بۆ پێشەوە بچەمێتەوە و سەر بەرەو پشتەوە نەبات،چونکە چەمانەوەی بۆ دواوە ئەگەری قووتدانی خوێن و دابەزینی لە ڕێگەی قوڕگەوە بۆ ناو کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات، دەگاتە گەدە کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەستکردن بە سەرگێژخواردن و ڕشانەوە .پێویستە  فشار بخرێتە سەر بەشی خوارەوەی لووت کە بە بەشی نەرمایی لووت ناسراوە ، بەردەوام دەبێت لە فشاردان بۆ ماوەی لانیکەم ٥ خولەک بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە خوێنبەربوون. ئەگەر خوێنبەربوونەکە نەوەستا، باشتر وایە سەردانی  نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەیت بۆ چاودێری پێویست.یاخود سەردانی پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ بکرێت

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 497,621     ژمارەی میوان 104