نەخۆشی ئەلزەهایمەر نەخۆشییەکی مێشکە و کاریگەری جددی لەسەر توانای کەسەکە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانە. بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی لەناوبردن شێواندنی ئەو خانانەی مێشک کە زانیارییان تێدا هەڵدەگیرێت تا ئەو کاتەی کە بە تەواوی دەبێتە هۆی تێکچونی بیر و هزر و پەککەوتنی کارەکانی ڕۆژانە.
نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەر:
١- لەدەستدانی بیرەوەری
٢- سەرلێشێواوی دەرونی
٣- گۆڕانکاری لە کەساییەتی و ڕەفتاردا
٤- قسەکردن و پرسیار کردنی دووبارە
٥- گەڕان و ون بوون
٦- دروست بوونی کێشە لە نوسین و ناسیینەوەو تێگەیشتن
٧- ون کردنی شتەکان
٨- چێژ وەرنەگرتن لەو شتانەی پێشتر چێژی لێ وەردەگرت
٩- بەڕێوە نەبردنی کاروباری ڕۆژانە بە ئاسانی
نەخۆشی زەهایمەر بەزۆری لەدوای تەمەنی ٦٥ ساڵی ڕودەدات بەڵام دەکرێت لە تەمەنەکانی پێشتریش ڕوبدات بە هۆکاری ژینگەیی یاخود بۆماوەیی یاخود بەرکەوتنی زەبری تووند و دووبارە بە مێشک.
تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بنبڕ نیە بۆ نەهێشتنی ئەم حاڵەتە بەڵام دەکرێت لە ڕێگەی دەرمانەوە نیشانەکان و کاریگەرییەکەی لەسەر ژیانی ڕۆژانە کەم بکرێنەوە .