برینی گەدە بریتییە لە درز و هەوکردن لە دیواری ناوپۆشی گەدەدا و هەندێکجار دەگاتە سورێنچک. بوونی درز لە ناوپۆشی دیواری گەدە (ئەو ئەندامەی ئەنزیمە ترشەکان دەردەدات بۆ هەرسکردنی خۆراک) ،دوای ئەوەی چینی ئەستوری گەدە شلەی هەرسی کەم دەبێتەوە و ترشی گەدە زیاد دەکات، ناتوانێت پارێزگاری لە ناوپۆشی گەدە بکات لە ئەنجامدا ئەم برینە درووست دەبێت.
هۆکارەکانی برینی گەدە
(بەکتریای ئێچ پایلۆری) کە زۆربەی هاوڵاتیان بە هۆی ئەم بەکتریایەوە هەم تووشی برینی گەدە و هەم توشی برینی دوانزە گرێ دەبن زیاتر بەهۆی بوونی ئاوی پیسەوە و هەروەها بە هۆی فشاری دەروونیی و سترێس و خەمۆکیەوەیە.
یاخود بەکارهێنانی حەب و دەرمانی ئازار شکێنەکان بە بێ ڕەچەتەی پزیشک بەتایبەت حەبی پڕۆفین و ڤۆڵتارین ئەمانە یەکێکن لە هۆکارە گرنگەکانی توش بوون بە برینی گەدە، هەروەها خواردنی جگەرە و مادە کحەلییەکان و کافایین دەکرێت هۆکار بن.
نیشانەکانی برینی گەدە:
- ئازاری سنگ و پشت، ئازار لە بەشی دواوە یاخود سنگدا دروست دەبێت، برینەکە بەناو دیواری ڕیخۆڵەدا بڵاو دەبێتەوەو ئازارەکە زیاد دەکات لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دروست بوونی درز لە ناوپۆشی گەدە و ئازارێکی توند دروست دەکات.
- دڵ تێکهەڵاتن
- دڵە کزێ
- کەمیی ئیشتیهای خواردن زۆربەی کاتەکان هەست ئەکەیت تێریت.
- دابەزیینی کتوپڕی کێش
- بوونی خوێن لە پیساییدا.
- هەرس نەبوونی چەوری لە گەدەدا.
لە ئەگەری هەبوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت. کێشە تەندروستیەکانی پەوەندیدار بە گەدە ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەکرێن مەترسی گەورەی وەکوو شێرپانجەی گەدەی لێ دەکەوێتەوە.