چای سەوز بە یەکێک لە خواردنەوە تەندروستەکان وەسف دەکرێت، سوودەکانی چای سەوز ئەوەیە کە دژە ئۆکسانی تێدایە کە چەندین سوودی تەندروستی هەیە، پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆجی تەندروست لەخۆدەگرێت چای سەوز زیاترە لە خواردنەوەیەکی ئاسایی ، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە پۆلیفینۆل ، کە پێکهاتەی سروشتین کە سوودی تەندروستیان هەیە وەک:
- کەمکردنەوەی هەوکردن.
- خواردنەوەکە (EGCG)ی تێدایە کە دژە ئۆکسێنەرێکی سروشتییە و یارمەتی ڕێگریکردن لە تێکچوونی خانەکان دەدات و چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانیش دەکات.
- سوتاندنی چەوری.
- پاراستنی مێشک لە پیربوون.
- هەروەها پاڵپشتی بەرگری لەش دەکات.
- باشترکردنی کارەکانی مێشک جگە لەوەی کافاینی تێدایە، چای سەوز ترشێکی ئەمینی تێدایە کە پێی دەوترێت L-theanine، بەو پێیەی توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە تێکەڵکردنی کافاین و “L-theanine” کاردەکات بۆ باشترکردنی ئەرکە جیاوازەکانی مێشک، وەک باشترکردنی بیرەوەری.
- باشترکردنی باری دەروونی.توانای ئەم چایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجین وای لێدەکات ببێتە پارێزەرێکی بەهێز لە دژی هەندێک نەخۆشی دەمار وەک ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن.
- سوتاندنی چەوری زیاد دەکات، ئەنجامدراوە.
- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.
- ڕەنگە مێشک لە پیربوون بپارێزێت چای سەوز نەک هەر لە کورتخایەندا کارکردنی مێشک باشتر دەکات، بەڵکو ڕەنگە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا مێشکت بپارێزێت، چونکە زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە پێکهاتەکانی ناو چای سەوز دەمارەکان دەپارێزن؛ کە ڕەنگە لە نەخۆشی بیرچوونەوە بپارێزێت.
- کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
- ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.
- ڕێگری دەکات لە نەخۆشییەکانی دڵ وخوێنبەرەکان یەکێک لە سوودەکانی چای سەوز ئەوەیە کە دڵ دەپارێزێت بە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی گشتی.