بۆ پەیوەندی 0533340388

زیانەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان
2025/01/14 - 11:37 | 50 جار بینراوە

زیانەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان

خواردنەوە وزەبەخشەکان بەتایبەت کاتێک بەڕێژەیەکی زۆر دەخورێن، کۆمەڵێک کاریگەری لاوەکییان هەیە کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر زیاتر لە ئەندامێک درووست بکات لەوانە:

- کاریگەرییە زیانبەخشەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان لەسەر دڵ ئەم خواردنەوانە دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و ناڕێکی لە لێدانی دڵ و سڕبوونی ماسولکەکانی.

- کاریگەری خواردنەوە وزەبەخشەکان لەسەر خوێنبەرەکان: زۆر خواردنی ئەم خواردنەوانە ڕێژەی گیرانی بۆرییەکانی خوێن زیاد دەکات.

- کاریگەرییان لەسەر گورچیلە: بەهۆی ئەوەی کافاینیان تێدایە، ئەم خواردنەوانە دەبنە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی میز و بەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش، بەتایبەتی کاتێک وەرزشوانان لەکاتی وەرزشی درێژخایەن یان لە ژینگەیەکی گەرمدا بەکاریدەهێنن.

- خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنن، چونکە بڕێکی زۆر کافاینیان تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە برینی گەدە، هەروەها لەوانەیە نیشانەکانی نەخۆشی گەڕانەوەی ترشێتی گەدە لەو کەسانەدا توندتر بکات کە بەدەستیەوە دەناڵێنن.

زیادبوونی ڕێژەی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە خواردنەوە وزەبەخشەکان بەزۆری بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە کە لە ٢١ گم بۆ ٣٤ گرام لە هەر ئۆنسێکدا. بۆیە خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان بە ڕێژەیەکی زۆر ڕەنگە ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاد بکات.

- کاریگەرییان لەسەر ددان و ئێسکەکان لەبەر ئەوەی کە بڕێکی زۆر شەکر و ترشەڵۆکی تێدایە ئەم خواردنەوانە لەوانەیە ببنە هۆی خراپبوونی ددانەکان، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسکەکان زیاد دەکەن.

- ئالوودەبوون. یەکێک لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان ئەوەیە کە ئەگەری ئالوودەبوون بەو خواردنەوە و کافاین زیاد دەکات بەتایبەتی لە منداڵ و هەرزەکاراندا.

خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەم خواردنەوانە ڕەنگە ببێتە هۆی هەندێک نیشانەی کاتیی وەک: ( سەرئێشە،دڵەڕاوکێ، لەرز لە دەستەکان، خەولێنەکەوتن).

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 497,696     ژمارەی میوان 179