مردنی مێشک
مردنی مێشک بریتیە لە وەستانی تەواوەتی کارەکانی مێشک، لە کاتێکدا جەستە بەردەوام دەبێت لە ژیان بە بەکارهێنانی ئامێری هەناسەدان و دەرمان ئەو کەسەی مێشکی دەمرێت کاردانەوەی نییە، و ناتوانێت بیرکردنەوە، هەستکردن، جوڵە، یان هەناسەدانی هەبێت بەهەمان شێوە مێشک کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆماتیکی لەش دەوەستێت ،کارەکانی وەک لێدانی دڵ و پەستانی خوێن . ئامێرەکان دەتوانن هەناسە دابین بکەن بۆ کەسێک کە مێشکی مردووە، دەرمانەکانیش دەتوانن بۆ ماوەیەکی کورت دڵ لە لێدان بهێڵنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا، هەموو ئەندامەکانی کەسەکە لەکار دەکەون ئەگەر پێشتر کەسەکە ڕایگەیاندبێت کە حەز دەکات ئەندامەکانی خۆی ببەخشێت ، لەوانەیە پزیشکەکان هەوڵی بەکارهێنانیان بدەن بۆ چاندن بەڵام دەبێت ئەو ئەندامە ببەخشرێت پێش ئەوەی لەکار بکەوێت.
ڕاستییەکان سەبارەت بە مردنی مێشک
خوێنبەربوونی مێشک و برینداربوونی ڕاستەوخۆی (سەر) دوو هۆکاری مردنی مێشکن. مامەڵەکردن لەگەڵ مردنی مێشکدا پرسێکی مشتومڕاوییە هێشتا زۆر پرسیار دەوریان داوە. لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان هیچ حاڵەتێکی چاکبوونەوە لە مردن(مردنی مێشک) تۆمار نەکراوە. دوای چەند ڕۆژێک لە زۆربەی نەخۆشەکاندا مردنی جەستەیی بەدوای خۆیدا دێنێت و ئەم ماوەیە ڕەنگە بۆ چەند مانگێک یان تەنانەت ساڵێک درێژ بێتەوە.
دەستنیشانکردنی مردنی مێشک:
دەبێت پێوەرە تایبەتەکان لەبەردەستدا بن بۆ دەستنیشانکردنی مردن، و ئەم پێوەرانە بریتین لە:
١- کەسەکە دەبێت بێهۆش بێت و نەتوانێت وەڵامی هاندەری دەرەکی بداتەوە.
٢- دڵ و کۆئەندامی هەناسەدانی نەخۆش تەنها بە بەکارهێنانی ئامێری هەناسەدان کاردەکات.
٣- دەبێت بەڵگەی ڕوون هەبێت لەسەر مردنی مێشک. پێش ئەوەی پزیشکەکان دەست بکەن بە ئەنجامدانی پشکنینی دەستنیشانکردن بۆ مردنی مێشک، دەبێت زنجیرەیەک پشکنین ئەنجام بدەن بۆ دڵنیابوون لەوەی نیشانەکان بەهۆی هۆکاری ترەوە دروست نەبوون، وەک:
• زیادەڕۆیی لە ژەمی دەرمانی نایاسایی، هێورکەرەوە، ژەهر یان ماددە کیمیاییەکانی تر .
• دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرمی لەش.
• کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی.
دەستنیشانکردنی مردنی مێشک دەبێت لە لایەن دوو پزیشکەوە ئەنجام بدرێت کە ئەزموونی بەرفراوانیان لەم بوارەدا هەیە، بە مەرجێک ئەم دوو پزیشکە بەشداری تیمی چاندنی ئەندامەکانی جەستە نەکەن. پزیشکەکان زنجیرەیەک پشکنینی دەستنیشانکردن ئەنجام دەدەن، پشکنینەکانیش دوو جار ئەنجام دەدرێن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری هەڵەکردنی هەر شتێک.