بۆ پەیوەندی 0533340388

گرنگترین ڕێگاکانی بەرهەمهێنانی شیر بۆ ئافرەتی شیردەر
2025/01/04 - 10:24 | 11 جار بینراوە

هەندێک لە دایکانی شیردەر بەتایبەت لە سەرەتادا لەوانەیە تووشی کەمبوونەوەی بڕی هەمهێنانی شیر ببن. ئەمەش وایان لێدەکات هەست بکەن کە منداڵەکە هەمیشە برسییەتی لەم حاڵەتەدا دەتوانن پەنا بۆ هەندێک ڕێگەی باو ببەن کە دەتوانن بەشداربن لە زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیر بە شێوەیەکی سروشتی و گرنگترینیان ئەم ڕێگایانەن:

 

١- زوو زوو شیرپێدانی منداڵ:  شیرپێدانی منداڵ زۆرجار بەشدارە لە زیادکردنی ڕێژەی دەردانی ئەو هۆرمۆنانەی کە هاندەری بەرهەمهێنانی شیرن، بۆیە پێشنیار دەکرێت شیری منداڵی تازە لەدایکبوو لە نێوان ٨ بۆ ١٢ جار لە ڕۆژێکدا بدرێت بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیری دایک.

٢-مەساجکردنی مەمک: هەندێک سەرچاوەی زانستی ئاماژەیان بەوە کردووە کە مەساجکردنی مەمک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیر بۆیە باشترە لە هەر شیرپێدانێکدا مەساج بۆ ناوچەیەکی جیاوازی مەمک بکەیت.

٣-باشتر وایە منداڵ لە ھەردوو مەمکەوە شیری پێ بدرێت لە یەک دانیشتنی شیرپێدان ئەگەر بتوانرێت، لە هەمان کاتدا فشار بخرێتە سەر مەمک لە کاتی شیرپێدانی منداڵدا بۆ ئاسانکردنی ڕۆیشتنی شیر، بەمەش منداڵەکە هاندەدرێت بۆ ئەوەی کاریگەرتر بمژێت کە بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی شیری دایک سودی هەیە.

٤-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە شیر بەرهەمهێنەرن: هەندێک خواردن و خواردنەوە هەیە کە دەتوانرێت بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخرێتە ناو خۆراکەوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیری دایک و پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ کە هەموو گروپەکانی تێدایە و دوور بکەوەرەوە لە گرنگیدان بە خواردنی تەنها یەک جۆر خۆراک بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بەدەست بهێنیت ،

٥- بڕێکی پێویست شلەمەنی بخۆنەوە: ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری وشکبوونەوە، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیری دایک جگە لە خواردنەوەی ئاو، پێویستە سەرنجت لەسەر خواردنەوە تەندروستەکان بێت کە دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکیەکان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان کە دەوڵەمەندن بە شەکر.

٦- وەرگرتنی پشووی پێویست: هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام و کەم خەوی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیر لە دایکانی شیردەردا، بۆیە پێشنیار دەکرێت کە بەشی پێویست بخەون و پشوو بدەن، هەروەها هەندێک چالاکیی ئەنجام بدەن کە یارمەتی ئارامبوونەوە دەدەن بۆ باشترکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیر. جگە لەوانەی سەرەوە، ڕەنگە پزیشکی پسپۆڕ پێشنیاری بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی پرۆلاکتین لە جەستەدا. بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیری دایک.

 

 



HaremHospital.com - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 483,574     ژمارەی میوان 18