نەخۆشی شەکرەی دووگیانی دەتوانێت کاریگەری لەسەر کۆرپەلە هەبێت، چونکە بەرزی شەکری خوێن دەبێتە هۆی گواستنەوەی گلوکۆز بۆ کۆرپەلە، کە لەوانەیە زیان بە ئەندامەکانی کۆرپەلە بگەیەنێت. گرنگترین ئاڵۆزییەکان بۆ کۆرپەلە بریتین لە:
لەبارچون، لەدایکبوونی پێشوەختە.
پۆلیهدرامنیۆس: واتە زیادبوونی ڕێژەی شلەی دەوری منداڵەکە، و ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆرپەلە هەیە دەبێتە هۆی لەدایکبوونی پێشوەختە.
نائاسایی کۆرپەلە (Fetal Anomalies): گرنگترین ئاڵۆزییەکانن کە کاریگەرییان لەسەر کۆرپەلە دەبێت و دەبێتە هۆی نائاسایی بوون لە دڵ و مێشک و گورچیلە و ڕیخۆڵەکان و بڕبڕەی پشتدا.
ماکرۆسۆمیا: کۆرپەلە گەورە دەبێت و کێشی زیاد دەکات بۆ زیاتر لە ٤ کیلۆ لە کاتی پێگەیشتن لە هەفتەی سی و حەوتەمدا.
لەدایکبوونی منداڵ بە مردووی: بەڵام ئەم حاڵەتەیان بە دەگمەن ڕوودەدات.
ئاڵۆزییەکانی تازەلەدایکبوو: لەوانەیە منداڵی تازەلەدایکبوو تووشی چەندین ئاڵۆزی ببێت، گرنگترینیان بریتین لە دابەزینی شەکری خوێن (کەمبوونەوەی شەکری خوێن)، زەردوویی، کێشەی هەناسەدان، کەمی کالیسیۆم و کێشەکانی دڵ. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە منداڵی تازە لەدایکبوو بە درێژایی ژیانی گەورەیی تووشی نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی و کێشەی تەرکیزکردن بێت.
مەترسی ئەو ئاڵۆزییانەی سەرەوە زیاد دەکات لەگەڵ زیادبوونی شەکری خوێن و چارەسەر نەکردنی نەخۆشی شەکرە. کاتێک شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئاڵۆزییەکان کەم دەبنەوە.