تێکچوونی چالاکیی زۆر و کەمی سەرنج (ADHD) چییە؟
زۆر کەس باوەڕیان وایە حاڵەتی تێکچوونی چالاکیی زۆر, کەمی سەرنج تەنیا لە منداڵان و گەنجاندا سنووردارە بەڵام لە ڕاستیدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەورەکان تووشی هەمان حاڵەت دەبن.
جگە لەوەش، نزیکەی (٪٣٠-٦٠)ی ئەو منداڵانەی کە بەدەست تێکچوونی چالاکیی زۆر و کەمی سەرنجەوە دەناڵێنن، لە هەمان حاڵەتدا بەردەوام دەبن بۆ تەمەنەکانی دواتر. زۆرجار دەستنیشانکردنی دروست لە کاتی خۆیدا بۆ هەندێک کەس ئەنجام نادرێت و بەم شێوەیە حاڵەتەکە بەردەوام دەبێت بۆ ساڵانی داهاتووی تەمەنی. هەروەها زۆر جار خراپتربوون و زیادەڕەوی لە نیشانەکانی ADHD ڕوودەدات و تەنها ئەو کاتە حاڵەتەکە دەستنیشان دەکرێت کە تێکچوونی چالاکیی زۆر و کەمی سەرنج (ADHD) کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو کەسانە دروست بکات کە بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لە سەردەمی ئێستادا، چونکە مرۆڤ ناچارە لە یەک کاتدا زیاتر لە چالاکییەک ئەنجام بدات، وەک: وەڵامدانەوەی ئیمەیڵەکان، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، قسەکردن لەسەر... تەلەفۆن و زۆر شتی تر... .
نیشانەکانی تێکچوونی چالاکیی زۆر کەمی سەرنج لە کەسانی پێگەیشتوودا چین؟
- دواکەوتن لە چاوپێکەوتن لە شوێنی کار، بۆنە خێزانییەکان و زۆر جێگەیتر بە بێ ویستی خۆمان .
- شێوازی شۆفێری مەترسیدار وا دەکات کەسێک کە تووشی نەخۆشی کەمی سەرنجدان (ADHD) بێت تەنها سەرنجی لەسەر یەک شت نابێت بۆیە شۆفێرەکە تەنها سەرنجی لەسەر شۆفێری نییە بەڵکو سەرقاڵی مۆبایل، ڕادیۆ، یان کۆمەڵێک شتی تر، کە مەترسی لێخوڕین و مەترسی تووشبوون بە ڕووداوەکان زیاد دەکات.
- سەختی تەرکیزکردن ئەو کەسانەی کە تووشی تێکچوونی چالاکیی زۆر کەمی سەرنج بوون، بەزەحمەت ئاستێکی جێگیریان هەیە لە تەرکیز کردن.
- بێتوانایی لە کۆنترۆڵکردنی توڕەیی: زۆرجار ئەوانەی تووشی نەخۆشی کەمی سەرنجدان زۆر چالاکی بوون، توانای کۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان لەدەست دەدەن لە ساتەوەختە گرنگەکاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی کردەوەی توندوتیژی یان دەمارگیرانە بەرامبەر بە کەسانی دیکە.
نیشانەکانی لە منداڵاندا:
- منداڵەکە زۆر بە خەیاڵدا دەچێت.
- زۆر سەختە بەرگەی حەزەکانیان بگرن.
- کێشەیان لەگەڵ نۆرە گرتن بۆ دروست دەبێت.
- کێشەی مامەڵە کردنیان لەگەڵ چواردەور هەیە.
- خۆیان توشی حاڵەتی ترسناک دەکەن بێ گوێدانە ئەنجام.
- شپرزەی و جوڵەی زۆر و بەردەوام.
- شتیان زوو بیردەچێتەوە و شت زۆر ون دەکەن.
هۆکاری تێکچوونی چالاکیی زۆر و کەمی لە سەرنجدا چییە؟
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە لە مێشکی ئەو کەسانەدا کە تووشی نەخۆشی زۆر چالاکیی و کەمی سەرنج بوون، ناهاوسەنگی لە گوێزەرەوە دەمارییەکاندا هەیە، بەجۆرێک ئاستی ئەو ماددانە لە ناوەندەکانی بەرپرس لە تەرکیزدا کەمدەبێتەوە. تا ئێستا هیچ هۆکارێکی ڕوون نییە بۆ ڕوودانی ئەم ناهاوسەنگییە، بەڵام بۆماوەیی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت هەروەها لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە رەنگە ( بریندار بوونی مێشک ، بەکارهێنانی کحول و تووتن لە کاتی دوگیانی، لەدایک بونی پێش وەختەو کەمی کێش لەکاتی لەدایک بووندا ) ڕەنگە ئەمانە هۆکار بن.