زۆر کەس لە بەیانیاندا لە کاتی بەخەبەرهاتنەوەنەوە تووشی نیشانەکانی وشکبوونەوەی چاو دەبن کە چەند هۆکارێکی سەرەکی لە پشت دروست بوونی ئەم حاڵەتەوە هەیە ئەوانیش بریتین لە:
- داخستنی ناتەواوی پێڵوی چاو: پێوەستە پێڵوی چاو لە کاتی خەوتندا بە تەواوی دابخرێت، بەڵام بۆ هەندێک کەس چاویان بەشێکی بە کراوەیی دەمێننەوە، بەزۆری بەهۆی کێشەی پێست یان ماسولکەکانەوەیە . ئەمەش دەکرێت بەهۆی نەشتەرگەری، برینداربوون، یان هەندێک نەخۆشی وەک زیادبوونی غودەی دەرەقی، گلوکۆما، و نەخۆشی دەمارەکانی چاوەوە ڕوبدات.
- کێشە لە دروست بونی فرمێسک : فرمێسکی تەندروست لە سێ چین پێکهاتووە و نەبوونی یان کەموکوڕی هەرکام لەو چینانە دەبێتە هۆی ئەوەی چاوەکانت ئەو چەوری و شێداریە بەدەست نەهێنن کە پێویستیانە، بەم شێوەیەش ماددە وروژێنەرەکان ناشۆنەوە . لەگەڵ ئەوەشدا باو و ئاساییە کە بەرهەمهێنانی فرمێسک لەگەڵ تەمەندا کەم ببێتەوە.
- ژینگەی وشک: خەوتن لە کەشوهەوای وشکدا یان بەردەم پانکە یان ئەیرکۆندیشن کە ڕاستەوخۆ هەوا ئاراستەی دەموچاوت دەکات، دەبێتە هۆی خێرا بەهەڵمبوونی فرمێسکەکان.
- حەساسیەت: هەستیاری وەرزی دەبێتە هۆی خورانی چاو و بەشدارە لە وشکبوونەوەدا.
- دەرمان: هەندێک لە دەرمانەکان لەوانەیە ببنە هۆی وشکبوونەوەی چاو وەک کاریگەری لاوەکی، وەک دژە هیستامین، دژە خەمۆکی و ئایزۆترێتینۆین.
- بەکارهێنانی عەدەسەی چاو: خەوتن بە عەدەسەی چاووەوە دەبێتە هۆی بێبەشکردنی ئۆکسجینی چاوەکان و زیادبونی وشکبوونەوەیان.
چۆن ڕزگارت دەبێت لە وشکبوونەوەی چاوەکان کاتێک لە خەو هەڵدەستیت؟
خۆشبەختانە بە چارەسەرکردنی هۆکاری وشکبوونەوەکە و پابەندبوون بە خەوتنی تەندروست، دەتوانرێت چارەسەری کێشەی وشکبوونەوەی چاوەکان بکرێت لە کاتی خەبەرهاتنەوەدا:
بەکارهێنانی قەترەی چاو: فرمێسکی دەستکردی بێ دەرمان، یەکەم هێڵی چارەسەرە بۆ وشکبوونەوەی چاو. قەترەی بێ مادەی پارێزەر بەکاربهێنە ئەگەر قەترەی ئاسایی ببێتە هۆی خوران.
پاککردنەوەی پێڵوی چاو: پاککردنەوەی بەردەوامی پێڵوی چاوت بە پاککەرەوەیەکی نەرم دەبێتە هۆی لابردنی پاشماوەی پیسی کەڵەکەبوو و باشترکردنی کوالێتی فرمێسکەکان.
زیادکردنی شێ: بەکارهێنانی شێدارکەرەوە لە شەودا دەبێتە هۆی زیادکردنی شێ بۆ هەوا و ڕێگری لە وشکبوونەوەی چاوەکانت دەکات.
سنووردارکردنی کاتی شاشە: هەوڵبدە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کەم بکەیتەوە، بەتایبەتی پێش خەوتن.
ئاو خواردنەوە: بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە، بەلایەنی کەمەوە ٨ کوپ لە ڕۆژێکدا.
گۆڕینی عەدەسەی چاو: هەندێک جۆری عەدەسە دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە نیشانەکانی وشکبوونەوەی چاو زیاد بکات. لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە پزیشکی چاوت پێشنیاری گۆڕینی مارکە یان جۆرەکانت بۆ بکات.