ئایا دەزانیت دەستپێکردنی ڕۆژەکەت بە خواردنی مۆزێک ڕەنگە مەترسی هەبێت؟
سەرەڕای ئەوەی پێکهاتەی خۆراکیی زۆر باشی تێدایە ، بەڵام دەتوانێت ببێتە هۆی مەترسی تەندروستی وەک بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.
چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک ڕۆژەکەت بە خواردنی مۆزێک دەستپێدەکەیت :
- مۆز بۆ نانی بەیانی یاخود بە سکی بەتاڵ ڕەنگە خراپ بێت بۆ دڵ و ببێتە هۆی کێشەی دڵ لە جەستەدا . ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە خوێنمان هاوسەنگییەکی وردی مەگنیسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە. کە دەکرێت بەهۆی بەرزی چڕیی مەگنیسیۆم لە مۆزدا ئەم هاوسەنگییە تێکبچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشە لە تەندروستی دڵدا.
- دەبێتە هۆی زیادبوونی شەکری خوێن ، مۆز ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە کاتێک بە گەدەی بەتاڵ دەخورێت، بەخێرایی ئاستی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە.
- دەتوانێت گەدەت تێکبدات. هۆکارێکی دیکە کە ڕەنگە بتەوێت مۆز بۆ ژەمی نیوەڕۆ دوابخەیت ئەوەیە کە دەتوانێت پرۆسەی سروشتی گەدەت تێکبدات. مۆز پێکتینی تێدایە، پێکتین جۆرێکە لە ڕیشاڵەکان کە بە ترشی گەدە دەبەسترێتەوە و هەرسکردن خاو دەکاتەوە و لە ئەنجامدا هەستکردن بە ناڕەحەتی ئاوساوی و هەرس نەکردن رودەدات.