شەقیقە بریتیە لە ژانە سەرێکی زۆر و بەهیز کە زۆربەی کات دڵ تێکهەڵاتن و ڕشانەوەی لەگەڵە وە هەروەها هەستیاریەکی زورمان بۆ دروست دەکات بە ڕوناکی و بۆن و دەنگی بەرز، سەرئێشەکە بە زۆری بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر تا ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، هەرچەندە بە ژانەسەری لایەکی سەر ناسراوە بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ئازار لە هەموو بەشەکانی سەردا هەیە.
گرنگترین هۆکارەکانی وروژاندن وزیاد بونی ئازارەکە:
١-سترێس و قەلەقی
٢-تێکچونی خەو، کەم خەویی یاخود خەوی زۆر.
٣-زۆر خواردنەوەی مادەی کافایین وەک چا ، قاوە ، وە خواردنەوە گازیەکان یان لەپڕ وازهێنان لێیان
٤-ناخواردنی ژەمێکی خواردن یاخود بەڕۆژوو بوون.
٥-هیلاکی زۆر و ماندووبونی بەردەوام.
٦-سووڕی مانگانە.
٧-تێکچوونی پەستانی ئاوو هەوا، ڕەشەبای بەهێز ،سەرکەوتن بەسەر بەرزایی، ناو فرۆکە.
٨-خواردن وەک پەنیر،سێو مۆز،مزرەمەنیەکان ،گەنمەشامی، چەرەس، پیاز،تەماتە، نەستەلە، خواردنەوە کحولیەکان ، بونی مەوادی پارێزەر لە خواردندا وەک (نیترات و مۆنۆسۆدیۆم گلوتامات)
٩- ئاو نەخواردنەوە بە بڕی پێویست و وشک بونەوەی جەستە.
١٠-بەکارهێنانی هەندیک دەرمان وەک(ئەدەلات،ئیندۆمید، هۆڕمۆنی ئیسترۆجین کە لە حەب و دەرزی مەنع هەیە٠
١١-دەنگی بەرز و ژاوەژاو ،بۆنی تیژ.
١٢دوکەڵی جگەرە یاخود پاسڤ سمۆکەر.
چۆنیەتی دەست نیشان کردنی شەقیقە:
دیاری کردنی نەخۆشیەکە بە شێوازێکی سەرەکی پشت دەبەستێت بە نیشانەکەنی نەخۆشەکەو مێژوی نەخۆشییەکە، هەروەها پشکنینی نەخۆش لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ،زۆر جار پزیشک بڕیاری ئەنجام دانی تیشکی ( MRI)دەدات بۆ نەخۆشەکە یاخود پشکنینی خوێن و دەرهێنانی شلەی( CSF)لە پشتی نەخۆشەکە بۆ دەست نیشان کردنی هەر هەوکردنێک لە پەردەی مێشکدا.
شێوازی چارەسەر کردن:
١- ئازار شکێنەکانی وەکibuprofen , paracetamol)) .
٢- دەرمانەکانی (triptans) .
٣- بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژی ڕشانەوە و دڵ تێکهەڵاتن لەکاتی پێویستدا .
٤- زۆرجار پزیشک پێشنیاری گۆڕینی شێوازی ژیان(life style) دەکات .
٥- خواردنی ژەمەکان لەکاتی خۆیدا .
٦- دورکەوتنەوە لە زۆر بەکارهێنانی مادەی کافایین .
٧- جێ بەجێ کردنی وەرزش و ڕاهێنانی بەردەوام (Relaxation techniques ).
٨- دورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی دەبنە هۆی زیاد بون یان دروست بونی ئازارەکە .