بۆ پەیوەندی 0533340388

نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان
2024/12/08 - 03:03 | 68 جار بینراوە

نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان بە یەکێک لە حاڵەتە باوەکان دادەنرێت کە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی کارکردنی هێلکەدانی ئافرەت هەیە

وردە کیسی سەرهێلکەدان (تکیوس) ١ تا ١٠ ئافرەت توشی دەبێت ،یەکێکە لە بڵاوترین تێکچونی هۆڕمۆنەکانە لە نێوان کچان و ژناندا بە تایبەت لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٤٤ ساڵی. لە سوڕی مانگانە ئافرەت پێویستی بە هۆڕمۆناتە کە لە جەستەی هەیە بۆئەوەی هێکە گەشە بکات لە حاڵەتی (PCOS) هۆڕمۆناتی پێویست نیە یاخود کەمە کە وا بکات ئەم هێلکەیە گەشە بکات  هەر بۆیە هێلکە گەشە ناکات و بە وردە کیس لەسەر هێلکەدان ئەمێنێتەوە دەبێتە وردە کیسەی سەر هیلکەدان .

 

هۆکارەکانی کیسی هێلکەدان :

نەبوونی چالاکی جەستەیی، قەڵەوی ، زیادبونی هۆڕمۆنی تێستستیرۆن هەروەها هۆکاری بۆماوەیی ، بوونی کەسانی تر لە خێزانەکەدا کە ئەم کێشەیان هەیە زۆر کاریگەری هەیە.

جۆرەکانی کیسی هێلکەدان :

دوو جۆری کیسی هێلکەدان بریتین لە :

  •  Functional ovarian cysts:

ئەو کیسانەی کە وەک بەشێک لە سوڕی مانگانە گەشە دەکەن و بەزۆری بێ زیانن و تەمەنیان کورتە : ئەمانە باوترین جۆری کیسی هێلکەدانن.

  •  Pathological ovarian cysts:

ئەو کیسانەی بەهۆی گەشەی نائاسایی خانەکان ڕودەدات کە ئەم جۆرەیان کەمتر باوە.

 

نیشانەکانی فرە کیسی هێلکەدان :

هەرچەندە زۆرێک لە خانمان تێبینی بونی ئەم نەخۆشیە ناکەن تا ماوەیەکی زۆر دوای گەورەبونی کیسەکان بەڵام بە گشتی نیشانەکان بریتین لە سوڕی مانگانەی ناڕێک یان نەبوونی سوڕی مانگانە، خەمۆکی ، قەلەقی و سترێس

گەشەی زۆری موو(هێرسوتیزم) بەزۆری لەسەر دەمووچاو و پشت و سنگ

گۆڕانی ڕەنگی پێست و دروست بونی پەڵە .

کەم بوون یان زیاد بونی کێش ، تەنک بونەوەی قژ یاخود هەڵوەرینی وە هەروەها دروست بونی زیپکە یەکێکە لە نیشانە باوەکان هەروەها بەرزبونەوەی پەستانی خوێن  

 

 

چۆن بزانم کیسی هێلکەدانم هەیە؟

تا ئێستا هیچ پشکنینێک نیە کە  بتوانیت ٪١٠٠ بگەین بە ئەنجام بۆ وردە کیسە بەڵام ئەو نیشانانەی باسمان کرد لەسەرەوە لەگەڵ پشکنینی :

  • تێستی دووگیانی
  • سۆنار
  • لاپارۆسکۆپی :لاپراسکۆپ دەخرێتە ناو سکی ئافرەتەکە و دەتوانرێ سەیری هێلکەدان ومناڵدانی ئافرەتەکە بکێت گەر سست هەبوو لا ببرێت.

وردە کیس دەبێتە هۆی نەزۆکی؟

گەر هاتوو بە زوترین کات سەردانی پزیشکت کرد و چارەسەری پێویستت وەرگرت ئەوا حاڵەتی نەزۆکی ڕونادات.

 

چارەسەری کیسی هێلکەدان:

چارەسەرەکە دەکەوێتە سەر تەمەن، جۆرو قەبارەی سستەکە وە ئەو نیشانانەی کە لە ئافرەتەکەدا دەرکەوتون ،وە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و ڕێکخستنی خەوو خۆراک، بە گشتی چارەسەرەکان بریتین لە :

چاوەرێ کردن وچاودێری کردن :چاودێری قەبارەی سستەکە دەکرێت و ماوە ماوە ئەڵتراساوند و سۆنار بۆ ئافرەتەکە بکرێت.

بەکار هێنانی حەبەکانی مەنع و حەبی تر وەک (( metformin-clomiphene  جارەسەرێکی زۆر باشن .

نەشتەرگەری: پێویستە سستەکە لاببرێت گەر بۆ ماوەی سێ بۆ چوار سوڕی مانگانە مایەوە یاخود لە هەندێک حاڵەت پێویست دەکات ئەو هێلکانە لاببرێت کە ئەم سستەی لەسەر دروست بوە یان هەندیک کات پێویست دەکات هەردوو هێلکەدان وجۆگەکانی فالوپ و مناڵدانیش لاببرێت.

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 474,864     ژمارەی میوان 81