بۆ پەیوەندی 0533340388

بەکارنەهێنانی دژە خۆر چ زیانێکی بۆ پێستمان هەیە؟
2023/05/13 - 12:57 | 658 جار بینراوە

 

تیشکی خۆر بۆ زۆرێک لە کارەکانی جەستە پێویستە، لەوانە بەرهەمهێنانی ڤیتامین D و پاراستنی باری دەروونی ڕۆژانەت، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەرکەوتنی خۆر زیانبەخشیش دەبێت. تیشکی سەروو بنەوشەیی لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی کورتخایەن و درێژخایەنی پێست، لەوانە سووتانی پێست و نیشانەکانی پیربوون و تەنانەت شێرپەنجەی پێست.

 

.چۆنیەتی بەکارهێنانی دژەخۆر:

٢٠ بۆ ٣٠ خولەک پێش بەرکەوتنی خۆر، دژەخۆر بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە یارمەتی پلەی گەرمی جەستەت، کەمێک بتوێتەوە و پێستت بە تەواوی داپۆشێت.

دڵنیابە هەر ٢ بۆ ٣ کاتژمێر جارێک بەکارهێنانی کرێمەکە دووبارە بکەیتەوە،  چونکە ئەم پێکهاتە کیمیاییانە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر پێست بمێننەوە مادەی ژەهراوی دروست دەکەن و زیان بە پێست و چرچبوونی پێست دەگەیەنن.

ئەگەر کرێم یان تێکەڵەیەکی ترت بەکارهێنا، لانیکەم ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک دوای دژەخۆر بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی چینی دەرەوەی دژەخۆر پارێزراو بێت.

ئەگەر دژەخۆرەکەت دژە ئاوە، ئەگەر ئارەق بکەیتەوە یان لە ئاودا بیت وەک کاتی مەلەکردن، ئەوا دژەخۆرەکە تا ٤٠ خولەک لەسەر پێستت دەمێنێتەوە.

 

سوودەکانی بەکارهێنانی دژەخۆر:

1. پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش

دژەخۆر بە شێوەیەک دروست دەکرێت کە ڕێگری دەکات لە هاتنی تیشکی زیانبەخش بۆ لەش و ڕێگری لە تێکچوونی پێست دەکات.

 

2. ڕێگری لە پیربوونی پێشوەختە

دژەخۆر پێست لە چرچی و هێڵە ناهاوسەنگ و هاوسەنگەکان دەپارێزێت، هەروەها پیربوونی پێشوەختە. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار تەمەنی ٥٥ ساڵەوەیە و دژەخۆر بەکاردەهێنن بەڕێژەی ٢٤٪ نیشانەکانی پیربوون و چرچبوونیان کەمترە لەچاو ئەو کەسانەی دژەخۆر بەکارناهێنن.

 

3. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست

لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک دژەخۆر بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ جوانی و سوودی تەندروستی بەکاردەهێنن و بە سوودی دەزانن، بەڵام باشترە بە درێژایی ڕۆژ کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی پێستت لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست بەتایبەت میلانۆما.

 

4. خۆپاراستن لە سوتانی خۆر

سووتانی خۆر پێستت لاواز دەکات ، هەروەها ئەم حاڵەتە بەرکەوتنی پێستت بە نەخۆشییەکانی پێست و ئاوسانی پێست و سووربوونەوە و خوران زیاد دەکات.

 

دژەخۆر بۆ کێ گونجاوە؟

هەموو کەسێک ئەگەری توشبوونی بە شێرپەنجەی پێست و سووتانی بە خۆر دەبێت، بەبێ گوێدانە ڕەنگی پێست، تەمەن، یان ڕەگەز، بۆیە بەکارهێنانی دژەخۆر بۆ هەموو کەسێکی سەروو تەمەنی ٦ مانگ زۆر پێویستە.

تایبەتمەندی دژەخۆرێکی باش

یەکەم: پێویستە دژەخۆر پێست لە تیشکی UVA و UVB بپارێزێت.

کرێمێک بەکاربهێنە کە SPF ی لانیکەم ٣٠ بێت.

دژەخۆرێکی گونجاو بۆ پێستت هەڵبژێرە.

دژەخۆر بە بڕی پێویست لە پێستت بدە وەک پێشتر لەم بابەتەدا باسمان کرد.

 

کاریگەری لاوەکی بەکارنەهێنانی دژەخۆر

هەندێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەکارنەهێنانی دژەخۆر بریتین لە:

سووتانی پێست

چرچی پێست

پەڵەی پێست

شێرپەنجەی پێست

دەتوانیت ئێمە هەڵبژێریت تا جوانتر دەربکەویت :دەرمانخانەی نەخۆشخانەی هەرێم (24 کاتژمێر) کراوەیە.

بۆ باشترین و بە کوالێتیترین بەرهەم ،دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن 07726602897



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,121     ژمارەی میوان 108