بۆ پەیوەندی 0533340388

چارەسەری پلازما چییە و سوودەکانی چین؟
2023/05/11 - 12:58 | 892 جار بینراوە

 شێوازێکی چارەسەری سەردەمیانەیە بۆ جوانکردن و گەنجکردنەوەی پێست، بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی زیپکە و لابردنی چرچی دەموچاو و کەمکردنەوەی پەڵەی سوور لەسەر پێست و چارەسەرکردنی شوێنەواری زیپکە وکۆنتڕۆڵکردنی چەوری پێست و چالاککردنی کۆلاجین و چارەسەری دابەزینی پێڵوی چاو و پێست. ئەم شێوازە چارەسەرییە پێویستی بە نەشتەرگەری و بێهۆشکردن نییە و بە پلازما ناسراوە. لەم شێوازەدا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پلازما، وەک هاندان لەسەر شانە تێکچوو و کۆنەکان ئەنجام دەدرێت ، کاریگەرییەکانی چارەسەری پلازما لەسەر پێست دوای ١٠ ڕۆژ دەردەکەوێت .

ژنانی دووگیان، نەخۆشانی تووشبوو بە سەرئێشە و ئەو کەسانەی کە ئامێری ڕێکخستنی لێدانی دڵیان هەیە، ڕێگەیان پێنادرێت چارەسەری پلازما بەکاربهێنن.

چارەسەری پلازما وایکردووە پزیشکانی جوانکاری بتوانن نیشانەکانی پیربوون و نەخۆشییەکانی پێست چارەسەر بکەن بەبێ ئەوەی هیچ برینێک لە پێستدا درووست بکەن.

 

سوودەکانی چارەسەری پلازما

پێویست بە بڕینی پێست ناکات

شێوازێکی خێرا و ئاسانە

نابێتە هۆی تەنکبوونەوەی پێست

 

بەکارهێنانی چارەسەری پلازما:

گەنجکردنەوەی پێڵوی چاو، لەوانە کەمبوونەوەی دابەزینی پێڵوی خوارەوە و سەرەوە، هەروەها لابردنی هێڵە وردەکان

چارەسەرکردنی چەندین کێشەی پێست، لەوانە پەڵەی پێست ، ئەو پەڵانەی کە بەهۆی زیانەکانی خۆرەوە دروستبوون، پەلەی دووگیانی.

لابردنی نیشانەکانی کشان یان کشانی جەستە

گەنجکردنەوەی دەست

توندکردنەوەی پێستی شل

چارەسەری خوێنبەرە ڕووکەشەکانی پیست

لابردنی شوێنەواری زیپکە

باشتربوونی پەڵەی دوای نەشتەرگەری

 

پێشنیاری چارەسەری پلازمات بۆ دەکەین گەرهەریەکێک لەو کیشانەی پێستت هەیە کە باسمانکردووە. دەتوانیت ئێمە هەڵبژێریت تا جوانتر دەربکەویت : کلینیکی پێست و جوانکاری و لەیزەر

بە باشترین و کاریگەرترین ئەنجام. بۆ ڕاوێژ و چاوپێکەوتن، تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە

07730143818  -  07730143819

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,159     ژمارەی میوان 140