بۆ پەیوەندی 0533340388

هۆشیاری بۆ نەخۆشیەکی بۆماوەیی خوێن
2023/05/08 - 01:27 | 396 جار بینراوە

لە جیهاندا هەموو ساڵێک ٨ ی ئایاربە ڕۆژی سالاسیمیا دانراوە، کاردەکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە نەخۆشیەکی بۆماوەیی خوێن کە توشی ملیۆنان کەس دەبێت لە جیهاندا.

سالاسیمیا حاڵەتێکی بۆماوەییە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین لە خوێندا هەیە ودەبیتە هۆی کەم خوێنی و ئاڵۆزیەکانی تری تەندروستی، یەکیکە لە باوترین تێکچونە بۆماوەییەکان لە جیهاندا.

سالاسیمیا بەهۆی گۆڕانکاری لە جینەکاندا دورست دەبێت کە کۆنتڕۆلی بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین دەکات، ئەو کەسانەی توشی سالاسیمیا بون هیمۆگلۆبینی کەمتر لە ئاسایی بەرهەمدێنن کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک کە باوترینیان بریتین لە ماندوێتی ، بێهێزی ، کاڵبوونی پێست ، زەردوویی ، هەناسەتەنگی و دواکەوتنی گەشەکردن لە منداڵاندا، لە حالەتە توندەکاندا سالاسیمیا دەبێتە هۆی تێکچونی دڵ و جگەر.

سالاسیمیا دوو جۆری هەیە : سالاسیمیا ئەلفا کە بەهۆی گۆڕانکاری لە جینەکانی ئەلفا گڵۆبین دروست دەبێت ، سالاسیمیا بێتا بەهۆی گۆڕانکاری لە جینەکانی بێتا گڵۆبین دروست دەبێت.

چارەسەری سالاسیمیا بەندە بە جۆر و توندی حالەتەکەوە، لەوانەیە هەندێک کەسی توشبوو بە سالاسیمیا تەنها نیشانە سوکەکانیان تێدا دەرکەوێت و پیویستیان بە چارەسەر نەبێت، لە کاتێکدا حاڵەتە توندترەکان ڕەنگە پێویستیان بە گواستنەوەی خوێنی بەردەوام هەبێت کە یارمەتیدەر دەبێت لە گۆڕینی هیمۆگلۆبینی ونبوو لە خوێندا و ڕێگری لە تێکچونی ئەندامەکانی دیکەی جەستە و لە کارکەوتنی دڵ.

دەتوانرێت هەندێک ڕێوشوێن بگیرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونی منداڵی لەدایک بوو بە سالاسیمیا:

  • ڕاوێژکاری بۆماوەیی : ئەگەر پێشینەی نەخۆشی سالاسیمیا لە خێزانەکەتدا بونی هەیە یاخود مەترسی هەڵگرتنی جینە گۆڕاوەکەت لەسەرە، پێش دووگیان بوون پلانی ڕاوێژکردنی بۆماوەیی دابنێ لەبەرئەوەی دەتوانێت یارمەتی پێشوەختتەت بدات لە مەترسیەکانی لەدایک بوونی منداڵێکی توشبوو بە سالاسیمیا.
  •   دوورکەوتنەوە لە هاوسەرگیری خێزانی نزیک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی دروستبوونی منداڵێکی توشبوو بە نەخۆشی سالاسیمیا.

 

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,209     ژمارەی میوان 188