بۆ پەیوەندی 0533340388

لەیزەری CO2 بۆ کێ بەسوودە؟
2023/05/03 - 03:45 | 996 جار بینراوە

لەیزەری CO2 ستانداردی زێڕین لە چارەسەرکردنی چرچ و لۆچی و پەڵەی تەمەن و شوێنەواری زیپکە و پەڵەی تردا هەروەها توندکردنەوەی پێست و هاوسەنگی تۆنی پێست، ئەمانە لەو کێشانەن کە زۆرێکمان بێزار دەکەن، دەتوانین چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانی پێست بکەین بەبێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەری بکات تەنها بە بەکارهێنانی ڕێگەی چارەسەری سادە.

یەکێک لە باشترین تەکنیکەکان بۆ گەنجکردنەوەی پێست بریتییە لە لەیزەری CO2 کە دەمانەوێت پێتان بناسێنین.

کاریگەرییەکانی لەیزەری دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەسەر پێست دەتوانرێت لەم 3 حاڵەتەدا کورت بکرێتەوە:

باشترکردنی پێکهاتە و ڕەنگی پێست: ئەگەر بەدوای پێستێکی نەرم و یەکساندا دەگەڕێیت، ئەوا لەیزەری CO2 یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان بۆ تۆ، کاریگەرییەکانی ئەم لەیزەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی کە هۆکاربوون بۆ درستبونی پەڵە بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆرەوە بەکاردێت.

لابردنی هێڵ و چرچ و لۆچی: ئەم ڕێگایە دەتوانرێت بۆ چارەسەری چرچی ورد و قووڵی دەموچاو بەکاربهێنرێت، ئەم لەیزەرە دەتوانێت بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد بکات، کۆلاجین ئەو پرۆتینانەن کە پێست پتەو و جوان دەکەن.

لابردنی برینەکانی ڕووکەش و قووڵی پێست: هەندێک جۆری (پەڵەی قاوەیی کە بەهۆی پیربوون یان تێکچوونی پێستەوە دروستبوون)، هەروەها هەندێک برینی دیکەی پێست کە زۆر قووڵ نین بە بەکارهێنانی ئەم لەیزەرە چارەسەر دەکرێن.

ئەگەر تووشی هەریەکێک لەم کێشانەی خوارەوە بوویت، ئەم لەیزەرە دەتوانێت یارمەتیت بدات:

هەر زیانێکی پێست کە لە ئەنجامی تیشکی سەروو بنەوشەیی لە خۆرەوە ڕوودەدات؛ وەکو زیادبوونی ڕەنگ (پەڵەی ڕەشی پێست).

Telangiectasia: برینی خوێنبەرەکانی پێست کە بەهۆی فراوانبوونی موولوولەکانەوە دروست دەبێت.

ئێمە هەڵبژێرە تا جوانتر دەربکەویت : کلینیکی پێست و جوانکاری و لەیزەر

07730143818  -  07730143819



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,205     ژمارەی میوان 185