بۆ پەیوەندی 0533340388

دووبارە گەرمکردنەوە لە هەندێک مادەی خۆراکیدا قەدەغەیە
2023/04/19 - 01:27 | 350 جار بینراوە

شتە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە زۆربەمان باوەڕمان بەوە نییە کە ئەم خواردنانە دەکرێت مەترسیدار بن بۆ ئێمە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم خۆراکانە بەهۆی دووبارە گەرمکردنەوە سروشتی خۆیان لەدەستدەدەن و بەهای خۆراکییان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا دێت.

 

چەوەندەر: ماددەی نیتراتی تێدایە، کە لە کاتی گەرمکردنەوەدا دەگۆڕێت بۆ نیتریت و زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

مریشک: پێکهاتەی پرۆتینی مریشک دوای گەرمکردنەوە دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستبونی کێشەی هەرس، لە ڕاستیدا مریشک پرۆتینی زیاتری تێدایە لە گۆشتی سوور، ئەگەر بڕێک مریشک لە ژەمی پێشوودا مابووەوە، باشترە بە ساردی بیخۆیت، یان ئەگەر حەزت لێیە بە گەرمی، باشترە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرمی بکەیتەوە.

پەتاتە: ئەگەر پەتاتە گەرم بکرێتەوە نەک تەنها بەهای خۆراکی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە، بەڵکو ژەهراوی دەبێت بۆ جەستە، ڕاستەوخۆ دوای کوڵاندن بیخۆ یان بە ساردی پێشکەشی بکە.

قارچک: هەروەک چۆن مریشک پێکهاتەی پرۆتینی تێدایە قارچکیش بە گەرمکردنەوەی دووبارە دەگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی کێشەی هەرسکردن، بۆیە باشتر وایە ئەو  قارچکەی مایەوە بە ساردی بخورێت.

سپێناخ: گەرمکردنەوەی سپێناخ مەترسیدارە، سپێناخ ڕێژەیەکی بەرزی نیتراتی تێدایە کە ئەگەر جارێکی تر گەرم بکرێتەوە

دەگۆڕێت بۆ نیتریت، نیتریت پەیوەندی بە مەترسی شێرپەنجەوە هەیە.

هێلکە: مەترسی گەرمکردنەوەی هێلکە زۆر زۆرە چونکە لەکاتی گەرمکردنەوەی هێلکەدا ژەهراوی دەبێت، بێگومان ئەم یاسایە ئەو ماددە خۆراکیانە ناگرێتەوە کە تێیدا هێلکە بەشێکە لە پێکهاتەکانیان، بەڵام ئەگەر هێلکەی کوڵاو یان ئۆمێلێت بەکاربهێنیت، نابێت بۆ ژەمی داهاتوو گەرمی بکەیتەوە.

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,188     ژمارەی میوان 169