بۆ پەیوەندی 0533340388

10 خواردن و خواردنەوەی جادویی بۆ تەندروستی ددانەکەنتان
2023/04/18 - 02:20 | 486 جار بینراوە

ماست و شیر و پەنیر و ددان

شیرەمەنی تەندروست کالیسیۆمی تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکانت دەدات.

ماست و پەنیر باشترینن چونکە ئەو ڤیتامین و کانزایانەی تێدایە بۆ ئەو ددانانەی کە پێویستیان بە چاودێرییەکی زیاترە، هەروەها شیر بۆ ددانەکانت باشە چونکە ماددەی خۆراکی و ڤیتامینی سودبەخشی تێدایە.

 

کاریگەری سپێناخ لەسەر تەندروستی ددان

هەموو سەوزەیەکی سەوزی تۆخ لە ڕاستیدا بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستەمان سودبەخشە ، لە کاتێکدا سپێناخ کە ڕێژەیەکی بەرزی ئاسنی تێدایە ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی بەرزی کالیسیۆمی تێدایە کە یارمەتی دووبارە بنیاتنانەوەی مینای ددان دەدات.

ناوکی بادەم و ددان

خواردنی تەندروست وەک بادەم دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چەند کێشەیەکی ددان.

ناوکی بادەم بۆ ددانەکانت زۆر سودبەخشە چونکە سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و پرۆتینن لەکاتێکدا ڕێژەی شەکریان کەمە، شەکر دەتوانێت کاریگەری خراپی لەسەر ددانەکان هەبێت بە زیادکردنی ئاستی ترشەڵۆکی ناو دەم و کاریگەری خراپی لەسەر مینای ددان هەیە، بێگومان شێوازی دروستی بەکارهێنانیان و شوشتنی ددانەکانت پشتگوێ مەخە.

 

ماسی سەلەمون

سەلەمون لە مێژە بە خۆراکێکی تەندروست ناسراوە بەهۆی کەمی چەوری و ڕێژەیەکی زۆرلە پرۆتین، پرۆتین دەتوانێت یارمەتی دووبارە دروستکردنەوەی پووک بدات چونکە پێویستیەکی گرنگە بۆ چاککردنەوەی شانەکانی ماسولکەی تێکچوو لە جەستەدا، هەروەها ماسی سەلەمون ڤیتامین D ی تێدایە کە یارمەتی لەش دەدات کالیسیۆم هەڵبمژێت و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ددان و ئێسکی تەندروستمان هەبێت.

 

گێزەر و تەندروستی ددان

گێزەر لە زۆر ڕووەوە بەسوودە، بەتایبەتی کاتێک بە کاڵی دەخورێت. هەروەها جوینی یارمەتی مەساجکردنی پووک و باشترکردنی تەندروستی و سوڕی خوێنیان دەدات، هەروەها کیراتین و ڤیتامین A لەم سەوزەیەدا هەیە، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەڕاندنەوەی مینای ددان.

 

گۆشتی بێ چەوری

هەر جۆرە گۆشتێکی بێ چەوری وەک مریشک بۆ ددان و پووک وەک سەرچاوەی پرۆتین باشە.

هەروەها گۆشت سەرچاوەیەکی نایابی فسفۆرە کە کانزایەکی خۆراکییە و یارمەتی دروستکردن و بنیاتنانەوەی ئێسکەکان دەدات.

 

کاریگەری کەلەرم لەسەر تەندروستی ددان

کەلەرم تێکەڵەیەکی نایاب لە ڤیتامین K و کالیسیۆمی تێدایە، ڤیتامین K یارمەتی گواستنەوەی کالیسیۆم دەدات لە جەستەدا، هەروەها کەلەرم دەتوانێت یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی پووک بدات و بەرهەمهێنانی لیک زیاد بکات.

 

کاریگەری چای سەوز لەسەر ددانەکان

خواردنەوەی کوپێک چای سەوزیارمەتی تەندروستی ددانەکانت دەدات. ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم خواردنەوەیە دوورە لە هیچ شەکرێک (بە مەرجێک شەکر زیاد نەکەیت) و دەتوانێت یارمەتی ڕاگرتنی لیکی ناو دەمت بدات لە هەمان کاتدا ترشەکەی کەم بکاتەوە، هەروەها چا سەرچاوەیەکی سروشتی فلۆرایدە، کە یارمەتی بەهێزکردنی مینای ددان دەدات.

 

خواردنی سێو بۆ پاککردنەوەی ددانەکان

 بەو پێیەی ئاستی ترشەڵۆکی کەمیان هەیە بە پێچەوانەی پرتەقاڵەوە، دەتوانێت یارمەتیت بدات کەمتر سەردانی پزیشکی ددان بکەیت!!!

میوەکانی وەک پرتەقاڵ، لەگەڵ ئەوەی زۆر تەندروستن، کاریگەرییان لەسەر ددانەکانت هەیە بە زیادکردنی ئاستی ترشی ناو دەمت، وە بە شێوەی درێژخایەن زیان بە مینای ددانەکانت دەگەیەنێت.

 

خواردنەوەی ئاو بۆ ددان

لە کۆتاییدا، بێ گومان ئاو باشترین خواردنەوەیە بۆ ددانەکانت ، لە ڕۆژدا بەکتریا دەتوانێت لە دەمتدا کۆببێتەوە، ئاو خواردنەوەش دەتوانێت یارمەتی زیادکردنی لیکەکەت بدات و کاری خۆی بکات کە دەمت بگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی pH ئاسایی.ئاو بەو پێیەی ترش نییە، بە پێچەوانەی خواردنەوە گازییەکانی ترەوە، هیچ ئەگەرێکی نییە زیان بە ددانەکانت بگەیەنێت.

 

لەبیرت نەچێت ئەم خواردنانە جێگەی فڵچەی ددان و نێڵی ددان ناگرنەوە، وە بە هیچ شێوەیەک نابێت ئەم خواردنە سودبەخشانە بنبە هۆی ئەوەی وابیربکەیتەوە پێویستت بە سەردانی کردنی پزیشکی ددان نیە.

 

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,141     ژمارەی میوان 124