بۆ پەیوەندی 0533340388

هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانیت دەربارەی سێ مانگی سێیەم
2023/04/12 - 01:37 | 962 جار بینراوە

کۆتایی دووگیانیەکەت نزیکە  زۆری پێناچێت تا کۆرپەکەت لە دایک ببێت. لە هەفتەکانی کۆتایی دووگیانیدا زیاتر هەستی وابەستەییان بۆ دروست دەبێت  بەرامبەر هاوسەر و خێزانەکانیان لەم کاتەدا پێویستی زیاتریان بە خۆشەویستی و گرنگی پێدانە .

بە گشتی ژنی دووگیان نیگەرانی ئەوەیە ئەگەر ئازاری لە لەدایک بوونی بۆ دروستبوو دەبێت چی بکات ،هاوسەرەکان دەبێت ئەوە بزانن کە ئەم کردار و هەستە دەروونیانە ئاساین و بە پێی کات چارەسەر دەبن.

دەتەوێت منداڵبوونت سروشتی بێت یان بە نەشتەرگەری؟

هەندێک خاڵ کە پێویستە لە کۆتا هەفتەی دووگیانیدا ڕەچاو بکرێن، بەندە بە جۆری منداڵبوون (سروشتی یان نەشتەرگەری).

 بۆ نموونە ئەگەر بڕیارە منداڵبوونێکی سروشتی ئەنجام بدرێت، پێویستە چالاکیی جەستەیی و ڕۆیشتن بە پێ زیادبکرێت، هەروەها ئەوانەی دەیانەوێت نەشتەرگەری بکەن پێویستە لە هەفتەی کۆتاییدا پیاسەی سووک بکەن ،لە کۆتا ڕۆژەکانی دووگیانیدا.

لە ڕاستیدا پێویستە بگوترێ ئافرەتی دووگیان کە دەیەوێت نەشتەرگەری بکات پێویست ناکات بەردەوام پشوو بدات، بەڵکو پێویستە چالاکی جەستەیی هەبێت و قاچی لە مەچەکەوە لە جێگادا بجوڵێنێت و بچەمێنێتەوە و ڕێکی بکاتەوە. لە ڕاستیدا ئەم کەسانە دەتوانن نیو کاتژمێر تا ٤٥ خولەک بەیانیان یان ئێواران بە پێ بڕۆن. بەگشتی دووگیانی نەخۆشی نییە و پێویست بە پشوودانی ڕەها ناکات، بۆیە ئەنجامدانی جوڵەی نەرم و سووک ڕێگەپێدراون.



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,171     ژمارەی میوان 152